40 ساله ل جيهانێ ڤه‌قه‌تيايى
كوردستان تى ڤى:
پیاوێك به‌هۆی نه‌خۆشییه‌وه ماوه‌ی 40 ساڵه دوور له خه‌ڵكی له دارستان خۆی حه‌شارداوه‌و به‌ته‌نیا ده‌ژیت.
ئه‌م پیاوه له ته‌مه‌نی 26 ساڵی له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵێ تاونباره‌وه هێرشی ده‌كرێته سه‌ر ، تووشی خوێنبه‌ر بوونی مێشك ده‌بێت بۆماوه‌ی 23 رۆژ له هۆش خۆی ده‌چێت ،دكتۆره‌كان رایانگه‌یاند بوو له سه‌دا سه‌د گیان له ده‌ست ده‌دات ،به‌ڵام دوای ماوه‌یك چاك ده‌بێته‌وه‌و تووشی نه‌خۆشی ده‌روونی ده‌بێت ، به‌و هۆییه‌وه به‌درێژی ژیانی تووشی دڵه راوكێ بووه ، له كۆتاییدا بڕیار ده‌دات دوور له كۆمه‌ڵگا بژیت بۆ ماوه‌ی 40 ساڵ ژیانی ته‌نیایی هه‌ڵده‌بژێرێت ، له‌دارستان ده‌ژیت.
ئه‌و پیاوه كه ناوی سمیسه هاوڵاتییه‌كی به‌ریتانییه، له‌به‌رزاییه‌كانی ئۆسكتلاندا بۆماوه‌ی 40 ساڵ له ئه‌شكه‌وتێك كه له گه‌ڵای دره‌خته‌كانی دروست كرد بوو ، بێ كاره‌با بێ ئاو له دارستانێك ده‌ژیاو بێ ئه‌وه‌ی تووشی هیچ نه‌خۆشییه‌ك بێت خواردنیشی زیاتر ماسیی بووه .
سیمس له ماوه‌ی به‌ته‌نیا ده‌ژیا، دایك وباوكی كۆچیان كردووه، ت ائه‌وكاته‌ی گه‌ڕاییه‌وه ئه‌و كات زانی دایك و باوكی كۆچیان كردووه.
سیمس له‌رێگه‌ی ویبساتی جیهانی (جی .پی .ئیس) به‌شێوه‌یه‌كی راسته‌وخۆ هێمای به‌هانه‌وه چوونی ناردووه بۆ ناوه‌ندی وه‌ڵامدانه‌وه له شاری هیوستن له ویلایه‌تی تكساس- ی ئه‌مریكی ئه‌وانیش له‌لایه‌ن خۆیانه‌وه ئیشكگرانی كه‌ناره‌كانی به‌ریتانیایان ئاگادار كردۆته‌وه دواتر له‌وێ ده‌گوزارێته‌وه بۆ نه‌خۆشخانه ، بۆماوه‌ی چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك له‌وێ ده‌بێت ،تیمێ له پزیشكان هه‌وڵیانداوه باوه‌ڕ به سمیس بهێنن كه دووباره بگه‌رێته‌وه ژیانی ئاسایی خۆیی، به‌ڵام ئه‌و جه‌ختی له‌وه كردۆته‌وه بگه‌رێته‌وه ناو دارستان.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی