شوبات 08, 2023

Lalish Media Network

صحيفة إلكترونية يومية تصدر باشراف الهيئة العليا لمركز لالش الثقافي والاجتماعي في دهوك - كوردستان العراق

وه‌كو كورتترین ئافره‌تا جیهانێ چوو دناڤ په‌رتۆكا گێنس دا

وه‌كو كورتترین ئافره‌تا جیهانێ چوو دناڤ په‌رتۆكا گێنس دا
كوردستان تى ڤى:

فه‌رهه‌نگی گینس بۆ ژماره‌ پێوانه‌ییه‌كان ناوی كچێكی لاوی ئه‌مه‌ریكی تۆمار كرد وه‌ك كورتترین ئافره‌ت له‌ جیهاندا كه‌ به‌رزی باڵای ته‌نیا 72 سانتیمه‌تره‌.

ئافره‌ته‌كه‌ ناوی (وایڵدن ئۆمویتی)یه‌ و ته‌مه‌نی 18 ساڵه‌ و به‌رزی باڵای ته‌نیا 72 سانتی مه‌تره‌، نه‌خۆشییه‌كی ده‌گمه‌نی كورتیی باڵای هه‌یه‌، له‌ فه‌رهه‌نگی گینس وه‌ك كورتترین ئافره‌ت له‌ جیهاندا ده‌ستنیشان كرا كه‌ تا ئێستا له‌ ژیاندا مابێت.

فه‌رهه‌نگی گینس به‌ ئاماده‌بوونی خێزانه‌كه‌ی، بڕوانامه‌ی ژماره‌ی پێوانه‌یی كورتترین ئافره‌تی به‌خشییه‌ وایڵدن ئۆمویتی.

لای خۆشییه‌وه‌ وایڵدن خۆشحاڵی خۆی ده‌ربڕی وه‌ك یه‌كه‌م هاووڵاتی ئه‌مه‌ریكی به‌ڕه‌گه‌ز هاییتی ئه‌م ژماره‌ پێوانه‌ییه‌ تۆمار ده‌كات و به‌ بچووكترین ئافره‌تی جیهان دیاری ده‌كرێ.

مقالات ذات صله

الرد

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Copyright © 2021 by Lalish Media Network .   Developed by Ayman qaidi