كێڤژاله‌كێ ته‌مه‌ن 100 مليۆن سالان هاته ديتن
كوردستان تى ڤى:
لێكۆلهوهرانی كه‌نه‌دا و چین و ئه‌مریكا رایانگه‌یاند”قڕژاڵێكان دۆزیه‌وه‌ته‌وه، ته‌مه‌نی 100 ملیۆن ساڵه و مێژووه‌كه‌شی بۆ سه‌رده‌می ته‌باشیری ده‌گه‌ڕێته‌وه.
له ساڵی 2015 له نزیك شاری میتكیینای مینمار پارچه یاقوتێك له‌لایه‌ن كرێكارانی خه‌ڵوزی به‌ردین دۆزرایه‌وه ،زێرینگرێك پارچه یاقوتهكهی له كرێكاره‌كان كڕی و ڕاده‌ستی لێكۆڵه‌وه‌رانی كرد.
دواتر له‌رێگه‌ی به‌كارهێنانی تیشكی سینیی ،توانیان ته‌مه‌نی ئه‌و قڕژاڵه ده‌ستنیشان بكه‌ن كه له‌نێو یاقوتهكهدا هه‌بووه و قه‌باره‌كه‌ی ته‌نیا پێنج ملیمه‌تره .
11
قڕژاڵهكه ئه‌و ئه‌ندامانه‌ی له‌جه‌سته‌ی دایه هه‌یه وه‌كو كۆئه‌ندانی هه‌ناسه‌دان و كۆئه‌ندامی ده‌م و چاوی ، تا ئێستا پارێزراوه .
لێكۆلهوهران تێبینی ئه‌وه‌یان كردوه كه په‌یكه‌ری قڕژاڵهكه زۆر له قڕژاڵه نوێییه‌كان ده‌چێت ،یه‌كێكیشه له‌و قڕژاڵانهی كه له ئاوی شێ‌دار ده‌ژیت.
ژێده‌ر- سپۆتینگ