ژنه‌كا ژاپۆنى د ته‌مه‌نێ 117 ساليێ دا داخوازا چ دكت؟
وشه:
ژنێكى ژاپۆنى به ناوى كین تاناكا كه به به‌ته‌مه‌نترین كه‌س داده‌نرێت له گۆیى زه‌وى و بوو به 117 ساڵ له ئاهه‌نگى له دایكبوونى تامى كێكه‌كه‌ى ده‌كات و ده‌ڵێ “زیاترم پێ بده‌ن”.
ئاژانسى “رۆیته‌رز” ئه‌مڕۆ بڵاوى كردووه‌ته‌وه كین تاناكا وه‌ك به‌ته‌مه‌نرترین كه‌س له گۆى زه‌وى ناسراوه و ئه‌مڕۆ ئاهه‌نگى جه‌ژنى له دایكبوونیان بۆ كردووه.
له كاتى به‌ڕێوه‌چوونى ئاهه‌نگه‌كه، كاتێك كێكى چه‌ژنى له دایكبوونى خواردووه، گوتوویه‌تى “به تامه زیاترم پێ بده‌ن”.
كین تاناكا له ساڵى 1904 له دایكبووه
رۆیته‌رز باسى له‌وه كردووه ئاهه‌نگه‌كه له‌خانه‌ى به‌ساڵاچووان به ئاماده‌بوونى كه‌سوكارى تاناكا و فه‌رمانبه‌رانى خانه‌كه به‌ڕێوه‌چووه.
به‌گوێره‌ى تۆمارى فه‌رمى حكوومه‌ت كین تاناكا له ساڵى 1904 له دایكبووه، له ساڵى 1922 ژووى به هایدیۆ تاناكا كردووه و چوار منداڵیان هه‌بووه و یه‌كێكى تریشیان له‌خۆ گرتووه.
كتێبى گینیس بۆ ژماره پێوانییه‌كان ساڵى رابردوو راى گه‌یاند له‌وه دڵنیا بووه‌ته‌وه كه تاناكا به‌ته‌مه‌نترین كه‌سه له سه‌ر گۆى زه‌وى، ئه‌و كاته‌ى گینیس بڵاوى كرده‌وه ته‌مه‌نى ئه‌و ژنه 116 ساڵ و 66 رۆژ بوو.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی