مشکهكێ بهست كو 41 هەزار سالان مريه هاته ديتن
K24 – ههولێر:
کچە قوتابییەکی تەمەن 14 ساڵ، بە بەردبوویەکی مشکێکی جەمسەریی دەدۆزێتەوە کە تەمەنی 41 هەزار ساڵە.
ئەنجێلینا سادۆڤنیکۆڤا لە سیبیریا ئەو بە بەردبووەی دۆزیوەتەوە و دواتر زانایان توێژینەوەیان لەسەر کردووە و پشکنینی تەواویان بۆ کردووە.
دوای توێژینەوە دەرکەوت، بە بردبووەکە جۆرێکە لە مشک بە ناوی Lemming، درێژیەکەی شەش ئینج و نیو بووە و 41 هەزار و 300 ساڵ لەمەوبەر مردووە.
ئاشکراشیان کردووە، مشکەکە خۆرییەکی جیاوازی هەبووە و پشتی خوری زیاتر بووە لەو جۆرە مشکانەی ئێستا.
زانایان دەڵێن، ئەو توێژینەوە گرنگی زۆری بۆ بیردۆزی پەرەسەندن دەبێت، بەوەی تێبگەین بۆچی هەندێک لە شیردەرەکان نەماون و هەندێکی دیکەشیان گۆڕانیان بەسەردا هاتووە.
The Daily Mail
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی