مۆمیاكرن ژلایێ مسريێن كه‌ڤن ڤه
كوردستان تى ڤى:
هه‌ڕه‌مه‌كان تاكه شتی سه‌رسوڕهێنه‌ری میسریه كۆنه‌كان نیین، مۆمیاكردنیش گه‌واهیده‌رێكی تره بۆ ئه‌وه‌ی بیسه‌لمێنێت فیرعه‌ونه‌كان به چه‌ند قۆناخێك پێش سه‌رده‌می خۆیان كه‌وتوون و چه‌ندین شوێنه‌واریان جێهێشتووه، تاوه‌كو ئه‌مڕۆش هه‌ندێكیان نهێنه‌كانیان ئاشكرا نه‌كردووه.
میسریه كۆنه‌كان له‌و باوه‌ڕه‌دابوون كاتێك كه‌سێك ده‌مرێت به گه‌شتێك ده‌چێته جیهانێكی دیكه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی له‌و جیهانه‌شدا به‌رده‌وام ژیان بكات، پێویستبووه له‌دوای مردنی جه‌سته‌ی وه‌ك خۆی بمێنێته‌وه و له‌ناو نه‌چێت، بۆیه بیریان له مۆمیاكردنیان كرده‌وه بۆ پاراستنی لاشه‌ی مردوه‌كانیان.
دوای مردن لاشه ده‌ستده‌كات به شیبوونه‌وه، بۆ رێگرتن له شیبوونه‌وه‌شی پێویسته شێ و ئۆكسجینی لێ داببڕێنرێت، له‌سه‌ره‌تادا مردووه‌كانیان له چاڵێكی بیاباندا به خاك ده‌سپارد، چونكه لمه وشك و گه‌رمه‌كه‌ی بیابان به خێرایی لاشه‌ی مردووه‌كانی وشكده‌كرده‌وه، به شێوه‌یه‌كی سروشتی ده‌بوو به مۆمیا، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا بۆیان ئاشكرا بوو ئه‌گه‌ر سه‌ره‌تا لاشه‌ی مردووه‌كانیان بخه‌نه تابوته‌وه شیده‌بنه‌وه و ناتوانن پارێزگاری لێبكه‌ن، بۆ دڵنیابوونیان له پارێزگاریكردنی مردووه‌كانیان، میسریه‌كان ئه‌م پرۆسه‌یان به‌كارهێنا، لاشه‌ی مردووه‌كه به چه‌ند چینێكی ته‌نكی كه‌تان ده‌پێچرایه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی له‌كاتی زیندووبونه‌وه جلی لێ دروست بكات، جگه له‌دانانی خواردن، زێر و هه‌ندێك جاریش ئافره‌تێك وه‌ك خزمه‌تكار داده‌نرا بۆ كاتی زیندووبونه‌وه.
ئه‌م پرۆسه‌یه نزیكه‌ی ٧٠ رۆژی ده‌وێت، چه‌ند هه‌نگاوێكی پێویسته بۆ گه‌یشتن بۆ قۆناخی كۆتایی، سه‌ره‌تا لاشه‌كه ده‌شۆن، لای چه‌پی سك هه‌ڵده‌درن و ڕیخۆله و جگه‌ر و گه‌ده و هه‌ردوو سییه‌كانی لێوه ده‌رده‌هێنرێت، به‌ڵام دڵ چونكه له‌لای میسریه كۆنه‌كان سه‌رچاوه‌ی سۆز و ژیریی دانراوه، له شوێنی خۆی جێیده‌هێڵن، تا كه‌سی مردوو له ژیانی كۆتایی به‌كاری بهێنێته‌وه، پاشان مێشك به ئامرازێكی تیژ و چه‌ماوه‌ی وه‌ك داس له لوته‌وه ده‌رده‌هێنرێت، له دیدی میسریه كونه‌كان مێشك گرنگ نه‌بووه فرێدراوه، جه‌سته و ئه‌ندامه‌كانی ناوه‌وه بۆ ماوه‌ی ٤٠ ڕۆژ پرده‌كرێت له خوێی ناترۆن، به‌و خوێیه لاشه‌كه‌یان وشكده‌كرده‌وه و ئه‌ندامه وشكراوه‌كانیان به پارچه‌ی كه‌تان ده‌پێچایه‌وه و ده‌خرایه كوپه‌یه‌كه‌وه، هه‌ر كوپه‌یه‌ك ده‌مامكی یه‌كێك له چوار كوڕه‌كانی حۆرسی خوداوه‌ندی له‌سه‌ر داده‌نرا، ئیمستی كه به‌رپرسه له پاراستنی جگه‌ری مردووه‌كه، حابی به‌رپرسی پاراستنی سییه‌كان، كه‌بحه‌سنوف شێوه‌ی هه‌ڵۆیه، به‌رپرسه له پاراستنی ڕیخۆڵه‌كان، دۆمۆتیڤ شێوه‌ی رێوییه به‌رپرسه له پاراستنی گه‌ده، دواتر لاشه‌كه به كا و پارچه قوماش پرده‌كرایه‌وه، ئه‌و كونانه‌ی له جه‌سته‌ی مردووه‌كه كرابوونه‌وه، به مۆم ده‌گیرا، دواتر لاشه‌كه‌یان به ٢٠ پارچه كه‌تان ده‌پێچایه‌وه، ده‌مامكی مردوویان ده‌خسته سه‌ر ده‌میان، به پارچه قوماشێكی گه‌وره دایانده‌پوشی وه‌ك كفن و ده‌یانخسته سندوقێكی نه‌خشێنراوه‌وه و هه‌ڵیانده‌گرت.
میسریه كۆنه‌كان به‌م هه‌نگاوانه مردووه‌كانیان مۆمیا كردووه، تاوه‌كو ئێستاش زاناكان له شاره‌كانی میسر دا لاشه‌ی مۆمیاكراوی سه‌رده‌می فیرعه‌ون ده‌دۆزنه‌وه، له سه‌رده‌می ئێستادا ئاژه‌ڵ و رووه‌كیش وه‌ك ئه‌و سه‌رده‌مه مۆمیا ده‌كرێن و پارێزگاریان لێده‌كرێت.
سه‌رچاوه/ زاری كرمانجی
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی