پرچا ڤێ پیره‌ژنێ بوويه جيێ سەره‌نجا خه‌لكێ
كوردستان تيڤى:
پیره‌ژنێك ماوه‌ی 22 ساڵه قژی كورت نه‌كردووه‌ته‌وه و ئه‌مه‌ش وایكردووه كه شێوازی قژی ئه‌و به ته‌واوی بگۆڕێت، ته‌نانه‌ت خۆیشی له‌مه سه‌ری سوڕماوه.
ته‌رین تی نیه‌ن ته‌مه‌ن 81 ساڵه كه 22 ساڵه قژی كورت نه‌كردووه‌ته‌وه، ئێستا به 3 مه‌تر قژه‌وه بووه‌ته جێی سرنجی خه‌ڵك. قژیشی وه‌ك مار له سه‌ر سه‌ری كۆكردووه‌ته‌وه یان هه‌ندێك جار به دوای خۆیدا ڕایده‌كێشێت.
ئه‌و ده‌ڵێت شێوازی قژی به یه‌كجاری له ساڵی 1995 گۆڕانكاریی به سه‌ردا هات و به چه‌ندین جار كورتكردنه‌وه‌ش بۆ دۆخی ئاسایی خۆی نه‌گه‌ڕاوه.
به‌م هۆیه‌شه‌وه بڕیاریداوه كه به‌م شێوازه بمێنێته‌وه. ئه‌و له كاتی چوونه ده‌ره‌وه هه‌وڵ ده‌دات به شێوازێك قژی له دیتنی خه‌ڵك بشارێته‌وه.
سه‌رچاوه/ جام كوردی
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی