ئه‌یلول 23, 2020

Lalish Media Network

صحيفة إلكترونية يومية تصدر باشراف الهيئة العليا لمركز لالش الثقافي والاجتماعي في دهوك - كوردستان العراق

ماره‌کی سێ چاڤ هاته‌ ديتن  

ماره‌کی سێ چاڤ هاته‌ ديتن  
خەندان-
مارێکی سێ چاو لەسەر ڕێگایەکی سەرەکی لە باکوری ئوسترالیا دۆزرایەوە و وێنەکەی لەلایەن دەزگایەکی پاراستنی دارستانەکانی ئەو وڵاتەوە بڵاوکرایەوە‪.‬

ماڵپەڕی بی بی سی نوسیویەتی، دەزگای ناوچە سروشتی و پارکەکانی باکور، خۆیان بەو دۆزینەوە سەرسام بون و بە مارێکی جیاواز و “سەیر” ناویانبردوە‪.‬

پسپۆڕێکی بواری ئاژەڵان و ژیانی کێویش وتویەتی ، لە پشکنینی « ئێکس ڕەی» تیشکی‪ X‬یشدا دەرکەوتووە کە مارەکە دوو سەری بەیەکەوە لکاوی نیە، بەڵکو یەک پەیکەرەسەری هەیە و هەرسێ چاوەکەشی توانای بینینیان ھەیە و وەک چاوی ئاساین‪.‬
درێژییەکەی ٤٠ سانتیمەتر بوە و بەچکەی جۆری ماری زەبەلاح (پایسۆن)ە

مارەکە کە درێژییەکەی ٤٠ سانتیمەتر بوە و بەچکەی جۆری ماری زەبەلاح (پایسۆن)ەو بەهۆی چاوی سێهەمییەوە بەئاسانی ناتوانێت خواردن بخوات‪.‬

پرۆفیسۆر و لێکۆڵیارێکی مار کە ناوی برایان فری – یەو ، مامۆستای زانکۆی کوینسلاندە لەبارەی ئەو مارە سێ چاوەوە وتویەتی، ئەوە یەکەمجارە ماری سێ چاو ببیننم و پێشوتریش نەبینراوە،وتوشیەتی، ئەوە بەشێکە لەسروشت و ژیانی کێویی.

بە گوێرەی وتەی ئەو مامۆستایەی زانکۆ گۆڕانکاری جیناتی یەکێکە لە دیاردە سروشتییەکانی پەرەسەندن.
شایانی ئاماژەیە پێشتر ماری دو سەر لە جۆری کۆبرا دۆزراوەتەوە و ئێستاش لە تاقیکردنەوەکانیاندا هەیە‪.‬

مقالات ذات صله

الرد

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Copyright © 2018 by Lalish Media Network .   Developed by Ayman Qaidi.