ئه‌یلول 21, 2020

Lalish Media Network

صحيفة إلكترونية يومية تصدر باشراف الهيئة العليا لمركز لالش الثقافي والاجتماعي في دهوك - كوردستان العراق

به‌هايێ كۆتره‌كى 25 ھەزار دۆلارن

به‌هايێ كۆتره‌كى 25 ھەزار دۆلارن

K24 – ھەولێر

جۆرە كۆترێك لە توركیا ركابەری لەگەڵ بەھای ئتۆمبێلی گران بەھا دەكات و یەكێك لە جۆرەكانی كۆتر نرخی 25 ھەزار دۆلارە.

بە گوێرەی ئاژانسی ئەنادۆڵ، ناوی كۆترەكە “موھور”ە واتە مۆركراو، لە كێڵگەیەكدا لە ویلایەتی ئادی یەمان لە باشووری توركیا دەژیت، جۆرەكەی “كۆرینك”ـە و ركابەری لەگەڵ بەھای ئەو ئۆتۆمبێلانە دەكات كە لە توركیا زیاترن خواستی كڕینیان لەسەرە.

خاوەنی كۆترەكە بەناوی ئه‌ركان توركئۆغڵو، ئاماژە بەوە دەدات “كە 20 دانەی لەو جۆرەی ھەیە و خواست لەسەر كڕینیان زۆرە و بەرزترین بەھاش كەپێدراوە تاوەكو ئێستا گەیشتووەتە 150 ھەزار لیرەی توركی، كە بەرامبەرە بە زیاتر لە 25 ھەزار دۆلار، بەڵام بەھۆی ئەو تایبەتمەندییانەی كە لەو جۆرە كۆترەدا ھەیە وەك شێوازەكەی و چۆنیەتی جووڵانی، ھەروەھا چاوەكانی، ئەوە جگە لەوەی كە تەنانەت پێیەكانیشی بە تووك داپۆشراون، توانیویەتی ببێتە جێی سەرنجی كڕیاران.

مقالات ذات صله

الرد

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Copyright © 2018 by Lalish Media Network .   Developed by Ayman Qaidi.