ئه‌یلول 21, 2020

Lalish Media Network

صحيفة إلكترونية يومية تصدر باشراف الهيئة العليا لمركز لالش الثقافي والاجتماعي في دهوك - كوردستان العراق

نێزیکى 40 سالێن دزيندانێ دا بێ تاوان دەرچۆ

نێزیکى 40 سالێن دزيندانێ دا بێ تاوان دەرچۆ

خەندان-

لە کالیفۆرنیا پیاوێکی تەمەن 71 ساڵ، پاش نزیکەی 40 زیندانی دەردەکەوێت بێ تاوانە.

بەگوێرەی هەواڵێکی “رۆیتەرز” لە ساڵی 1978 پیاوێک بەناوی (کرێگ کۆڵی) بە تۆمەتی کوشتنی خۆشەویستەکەی پێشووی رۆندا و کوڕەکەی دۆناڵدی تەمەن 4 ساڵ لە شوقەکەی خۆیاندا دەستگیردەکرێت.

پاش لێکۆڵینەوە دادگا سزای زیندانی هەتایی بەسەردا دەسەپێنێت، بەڵام پاش 39 ساڵ و جەختکردنەوەی تاوانبار لەسەر بێ تاوانی، دواجار بە بەڵگە دەردەکەوێت کە ئەو تاوانەی ئەنجامنەداوە، لە بەرامبەریشدا بڕی 21 ملیۆن دۆلاری وەک قەرەبوو پێدەبەخشرێت.

سەرۆکی شارەوانی ئەو ناوچەیە لە بەیاننامەیەکدا دەڵێت “هەرچەندە هیچ شتێک قەرەبووی ئەو چیرۆکە ناخۆشەی ژیانی بۆ ناکاتەوە، بەڵام ئەوە باشترین رێگا بوو”.

مایک بیندەر کە هاوڕێی نزیکی کۆڵی و لێکۆڵەری پۆلیس بوو لە رابردوودا، وتی “کاتێک کۆڵی ئازادکرا، یەکەم داواکاری لە بەرپرسان ئەوەبوو، کە دووبارە دۆسیەی زیندانییەکان بهێننەوە و لێکۆڵینەوەیان بۆ بکەن، چونکە رەنگە بێ تاوانی زۆر تێدابێت”.

مقالات ذات صله

الرد

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Copyright © 2018 by Lalish Media Network .   Developed by Ayman Qaidi.