ئه‌یلول 21, 2020

Lalish Media Network

صحيفة إلكترونية يومية تصدر باشراف الهيئة العليا لمركز لالش الثقافي والاجتماعي في دهوك - كوردستان العراق

تەنها  دەسته‌ك هەیە و یاریزانێ زۆرانبازیە

تەنها  دەسته‌ك هەیە و یاریزانێ زۆرانبازیە

خەندان-

منداڵێکی تەمەن شەش ساڵان، سەرەڕای نەبوونی دەستێک و هەردوو پێی یاریزانێکی چالاکی زۆرانبازیە.

بەگوێرەی هەواڵێکی “میرۆری” بەریتانیا، ژن و مێردێکی روسی بەناوی کریس و میندی پێش چەند ساڵێک بڕیاردەدەن، بە پەروەردەکردنی منداڵێکی کەمئەندام کە تەمەنی 18 مانگە و لە زگماکیەوە دەستێک و هەردوو پێیەکانی نییە، بەڵام دواتر دەبێت بە تواناترین یاریزانی زۆرانبازی لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا.

نیک ترۆتەر ناوی ئەو منداڵەیە کە ئێستا تەمەنی شەش ساڵە، ئەو پیاوەی هاوشێوەی باوکێکی میهرەبان پەروەردەی کردووە دەڵێت “هەندێکجار دەربارەی هۆکاری نەبوونی پێ و قۆڵی دەپرسێت، لە بەرامبەر ئەو حاڵەتەی تێیدایە هەرگیز بێهیوا نییە، بەڵکو بەهێزە و بەردەوام بە تواناکانی خۆی هەوڵدەدات، چونکە متمانەی بە خۆی هەیە، بۆ ئێمەش جێگای شانازیە”.

ئەم چیرۆکە فێرماندەکات کە هەموو ئامانجێک بەدیدەهێنرێت، ئەگەر هەوڵی بۆ بدرێت، بەڵام بووەتە جێگای شێنازی بۆ ئەو خێزانەی لەخۆیانگرتووە.

مقالات ذات صله

الرد

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Copyright © 2018 by Lalish Media Network .   Developed by Ayman Qaidi.