گۆرستانا تمبێلا ل سوید ببینه
كوردستان تيڤى:
له دارستانێكی باشووری وڵاتی سوید شوێنێكی سه‌رنجڕاكێش هه‌یه، پێی ده‌گوترێت گۆڕستانی ئۆتۆمۆبیله‌كان كه ژماره‌یه‌كی زۆر ئۆتۆمۆبیلی كۆن له‌خۆده‌گرێ.
ئه‌م گۆڕستانه له‌لایه‌ن دوو برا دروست كراوه بۆ كۆكردنه‌وه‌ی ئه‌و ئۆتۆمۆبیلانه‌ی سه‌ربازانی ئه‌مریكی له‌ماوه‌ی جه‌نگی جیهانیی دووه‌مدا جێیان هێشتووه.
له‌م گۆڕستانه‌دا نزیكه‌ی 1000 ئۆتۆمۆبیلی كۆن هه‌یه، ده‌توانی ئۆپلی كۆن، فۆرد، ڤۆڵڤۆ، بویك، ئۆدی و چه‌ندین جۆری دیكه‌ی ئۆتۆمۆبیل بدۆزیته‌وه.. هه‌ربۆیه فۆتۆگرافه‌ر، سیڤین نۆردۆرم له‌باره‌ی ئه‌و شوێنه‌وه ده‌ڵێ: شوێنێكی زۆر ئارامه و، له‌م شوێنه‌دا هه‌ستێكی نامۆ باڵت به‌سه‌ردا ده‌كێشێ.. وا هه‌ست ده‌كه‌یت له‌سه‌ر لێواری جیهانیت.
سه‌رچاوه/ دژه تیرۆری كوردستان
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی