بووکهك ب تانکى دچته ئاهەنگا ههڤژينيا خۆ
ئێن ئارتى2:
زۆرێك لە بووك و زاواکان لە جیهاندا لە ڕۆژی هاوسەرگیرییەکەیاندا ئارەزوو دەکەن شتێکی جیاواز بکەن کە پێشتر نەکرابێت، بۆ ئەم مەبەستەش بووك و زاوایەکی بەریتانی بەناوی لوسی و ڕیس لە ئاهەنگی هاوسەرگیرییەکەیاندا کەرەستەی سەربازییان بەکارهێنا.
ماڵپەڕی زە سەن لە هەواڵێکدا بڵاویکردەوە، ریس کە پێشتر لە ڕیزی سوپای بەریتانیا بووە بڕیاریداوە کە بە تانک لەگەڵ بووکەکەدا بچن بۆ ئاهەنگەکەیان، چونکە ئەو کاتەی کە لوسی ناسیوە لە سەربازی بووە.
ریس دەڵێت: لە هێزی سەربازی یەکمان بینی، ویستم بەم جۆرە یادگارییەکان بگەڕێنمەوە و لوسی بە تانک “دەبابە”یەك بێت بۆ کەنیسە تا هاوسەرگیریی بکەین.
لوسی ئاماژەی کردووە، ناچاربووە عەزیەکی سادە هەڵبژێرێت تا بتوانێت بە ئاسانی بچێتە ناو تانکەکەوە و دواتر داببەزێت بۆ شوێنی ئاهەنگەکەیان.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی