تشرینی دووه‌م 18, 2019

Lalish Media Network

صحيفة إلكترونية يومية تصدر باشراف الهيئة العليا لمركز لالش الثقافي والاجتماعي في دهوك - كوردستان العراق

ژن و زه‌لامه‌ك٤٠ هەزار دۆلاران بۆ بزنه‌كێ دمه‌زێخن 

ژن و زه‌لامه‌ك٤٠ هەزار دۆلاران بۆ بزنه‌كێ دمه‌زێخن 

ئێن ئارتى 2:

ژن و مێردێک دوای ئەوەی مەڕێکی خاوەن پێداویستیی تایبەتیان هەڵگرتبووەوە، تا ئێستا زیاتر لە ٤٠ هەزار دۆلاریان بۆ پێداویستییە پزیشکییەکانی خەرجکردووە.

لە بابەتێکدا ماڵپەڕی USAToday ئاماژەی بە ژن و مێردێک کردووە، کە لە پێناو بەخێوکردنی مەڕێکی تازەلەدایکبووی خاوەن پێداویستیی تایبەتدا ئاهەنگی هاوسەرگیرییەکەیان دوا خستبوو و بڕێکی پارەی خەیاڵیان بۆ خەرج کردووە.

کریستن هارکنێسی ٣٣ ساڵ و جەی یۆنسی ٣٥ ساڵ، دانیشتووی ویلایەتی کارۆلاینای باکوری ئەمریکان، دوای ئەوەی ساڵی ڕابردوو مەرێکی تازە لەدایکبوویان هەڵگرتبووەوە، بۆیان دەرکەوتبوو کە توانای ڕۆیشتنی نەبوو و پێویستیی بە چاودێریی پزیشکی ڤێتەرنەری دەبێت کە بڕێکی زۆری پارەشی تێدەچێت، بەڵام سەرەڕای ئەوە بریاریان دابوو وەکو ئاژەڵێکی ماڵیی خۆیان بەخێویکەن و هەموو شتێکی بۆ بکەن.

مەڕەکە ناوی مۆکۆیە هەر لە کاتی لەدایکبوونیدا هەرچوار پێکانی لە کارکەوتبوون و دەبوایە پشت بە پەلی دەستکرد ببەستێت بۆ ڕۆیشتن، ژن و مێردەکە ئەویان دەزانی ئەگەر یارمەتیی مۆکۆ نەدەن بە دڵنیاییەوە دەمرێت.

مۆکۆ لە ئێستادا تەندروستیی باشە و هەمیشە لەگەڵ ژن و مێردەکەدایە، بەیەکەوە خۆیان دەشۆن و لە ناو جێگای ژووری نووستنیاندا دەخەوێت، ئەوەی حەزی لێبێت لە خواردن پێی دەدرێت.

مقالات ذات صله

الرد

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Copyright © 2018 by Lalish Media Network .   Developed by Ayman Qaidi.