شوبات 06, 2023

Lalish Media Network

صحيفة إلكترونية يومية تصدر باشراف الهيئة العليا لمركز لالش الثقافي والاجتماعي في دهوك - كوردستان العراق

هشيارى ڤێ فێلا سۆشیال میدیايێ بن

هشيارى ڤێ فێلا سۆشیال میدیايێ بن

وشه‌:

ئێسته‌ فێڵێكی نوێ له‌ناو سۆشیال میدیا زیاد بووه‌، ئه‌ویش له‌ڕێی پاره‌ی ئه‌لیكترۆنییه‌وه‌ ئه‌نجام ده‌درێ، بۆیه‌ ئه‌گه‌ر به‌كارهێنه‌ری سۆشیال میدیایت و پاره‌ی ئه‌لیكترۆنی به‌كار دێنی، وریابه‌.

ماڵپه‌ڕی ”thesun” ئه‌وه‌ی ئاشكرا كردووه‌، بابه‌ته‌كه‌ ئه‌و كه‌سانه‌ ده‌گرێته‌وه‌ كه‌ ”دراوی كریپتۆ” به‌كار ده‌هێنن له‌ سۆشیال میدیادا، واته‌ به‌كارهێنه‌رانی ”فه‌یسبووك، ئینستاگرام، تویته‌ر و تیك تۆك” پێویسته‌ به‌تایبه‌تی وریا بن كاتێك باس له‌ پۆسته‌ كریپتۆكان ده‌كرێت، چونكه‌ فێڵێك هه‌یه‌ له‌و پلاتفۆڕمانه‌ پاره‌ی خه‌ڵك ده‌دزن.

ئەگەر ناتەوێ دزیت لێ بکرێ دووربە لەم جۆرە پۆستانە

ئه‌وه‌یش گوتراوه‌ كه‌ زیاتر له‌ حه‌وت هه‌زار و 200 ڕاپۆرتی ”فێڵبازی كریپتۆ”، له‌لایه‌ن هاووڵاتییانه‌وه‌ له‌ پێش 30ی حوزه‌یرانی 2022دا، پێشكه‌ش به‌ FCA ”ڕێكخراوی چاودێری دارایی به‌ریتانیا” كراوه‌، ئه‌مه‌یش به‌ به‌راورد به‌ ساڵی پێشوو به‌ ڕێژه‌ی 45% زیادی كردووه‌.

تیم مانگناڵ به‌ڕێوه‌به‌ری جێبه‌جێكاری كۆمپانیای كاپیتال بلۆك كه‌ ئه‌و ئامارانه‌ لای ئه‌وان به‌ده‌ست هاتووه‌، له‌ لێدوانێكیدا میدیای ”زه‌ سه‌ن” گوتی، زۆر له‌م فێڵانه‌ له‌ ڕێی پلاتفۆرمه‌ گه‌وره‌كانی سۆشیال میدیای به‌بێ كۆنترۆڵكردنیان ئه‌نجام ده‌درێن، بۆیه‌ پێویسته‌ به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌م كۆمپانیایانه‌ كه‌ خاوه‌نداری پلاتفۆرمه‌كان ده‌كه‌ن كۆنترۆڵی دۆخه‌كه‌ بكه‌.

هۆشداری ئه‌وه‌یش ده‌ده‌ن كه‌ باشترین كار بۆ ئه‌وه‌ی دوور بی له‌م فرتوفێڵه‌، پۆست نه‌كردنه‌ له‌باره‌ی پاره‌ی كریپتۆ، به‌ پێچه‌وانه‌شه‌وه‌ تووشی حاڵه‌تی دزینی پاره‌ ئه‌لیكترۆنه‌ییه‌كه‌ت ده‌بی، بۆیه‌ ئه‌و شاره‌زایانه‌ ده‌ڵێن، خۆت له‌ پۆستی پاره‌ی كریپتۆ مه‌ده‌ له‌ سۆشیال میدیادا.

مقالات ذات صله

الرد

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Copyright © 2021 by Lalish Media Network .   Developed by Ayman qaidi