شوبات 04, 2023

Lalish Media Network

صحيفة إلكترونية يومية تصدر باشراف الهيئة العليا لمركز لالش الثقافي والاجتماعي في دهوك - كوردستان العراق

هه‌رنۆكه‌ ئایفۆنا خۆ ئه‌پده‌یت بكه‌

هه‌رنۆكه‌ ئایفۆنا خۆ ئه‌پده‌یت بكه‌

وشه‌:

ئێسته‌ بۆ ئایفۆنه‌كانی هه‌شت تا 14 پرۆ ماكس، تازه‌ترین ئه‌پده‌یتیان بەردەستە. شاره‌زایانیش ده‌ڵێن زوو ئه‌م ئه‌پده‌یته‌ بكه‌ن، چونكه‌ بۆ سیستمی سکێرەتی ئایفۆنه‌كە گرنگه‌.

ماڵپه‌ڕی ”thesun” ئه‌وه‌ی ئاشكرا كردووه‌، ئه‌پڵ ”ئای ئۆ ئێس 16.1.1”ی خستووەتە روو و هۆشیاری ده‌دات كه‌ به‌زووترین كات ئه‌پده‌یته‌كه‌ بكرێت، چونكه‌ سیستمێكی به‌هێزی سكێره‌تی دابین ده‌كات.

ئه‌وه‌یش گوتراوه‌ كه‌ له‌ ئای ئۆ ئێسی پێشوو كه‌موكوڕییه‌ك هه‌بوو، كه‌ ئه‌پڵ خۆی ئاماژه‌ی پێ دابوو، به‌ڵام روونكردنه‌وه‌یان داوه‌ كه‌ هه‌ڵه‌ی له‌م جۆره‌ دووباره‌ نه‌بێته‌وه‌ و سیستمێكی پته‌و دابین بكه‌.

له‌باره‌ی ئه‌م ئه‌پده‌یته‌وه‌ ئه‌پڵ ئاماژه‌ی به‌وه‌ دا، ”هه‌ر ئێسته‌ ئایفۆنه‌كه‌ت نوێ بكه‌وه‌ له‌گه‌ڵ ئای ئۆ ئێس 16.1.1، یه‌كێك له‌ گرنگترین كاره‌كان كه‌ ده‌توانی بیكه‌یت بۆ پاراستنی ئاسایشی به‌رهه‌می ئه‌پڵه‌كه‌ت”.

كۆمپانیای ئه‌پڵ له‌ ساڵی 1976 له‌‌لایه‌ن ستیڤ وۆزنه‌یك و ستیڤ جۆبس له‌ ئه‌مه‌ریكا دامه‌زرا و له‌ ساڵی 1984 ئه‌پڵ ده‌ستی به‌ فرۆشتنی كۆمپیوته‌ر كرد، هه‌روه‌ها له‌ ساڵی 2010 ئه‌پڵ ده‌ستی به‌ فرۆشتنی ئایپاد كرد، له‌گه‌ڵیدا له‌ ساڵی 2011 ئایپاد دوو خرایه‌ روو و له‌ ساڵی 2012 ئایفۆنی پێنج و ئایپادی مینی خسته‌ بازاڕه‌وه‌، له‌و كاته‌وه‌ ئه‌پڵ به‌ یه‌كێك له‌ كۆمپانیا زلهێزه‌كانی دنیا ده‌ناسرێت.

مقالات ذات صله

الرد

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Copyright © 2021 by Lalish Media Network .   Developed by Ayman qaidi