شوبات 03, 2023

Lalish Media Network

صحيفة إلكترونية يومية تصدر باشراف الهيئة العليا لمركز لالش الثقافي والاجتماعي في دهوك - كوردستان العراق

ژبه‌ر كێميا بكران.. به‌رهه‌مئينانا ئایفۆن 14 كێمبوويه‌ 

ژبه‌ر كێميا بكران.. به‌رهه‌مئينانا ئایفۆن 14 كێمبوويه‌ 

کوردستان TV
ئه‌مڕۆ سێشه‌م كۆمپانیای ئه‌پڵ بڕیاری دا به‌رهه‌مهێنانی مۆبایلی ئایفۆن 14 جۆری پڵه‌س كه‌م بكاته‌وه‌ به‌هۆی كه‌می داواكاری و كڕیاره‌وه‌، له‌به‌رامبه‌ریشدا به‌رهه‌مهێنانی ئایفۆن 14 جۆری پڕۆ زیاد بكات هه‌رچه‌نده‌ له‌ ڕووی نرخه‌وه‌ گرانتره‌.

كۆمپانیای ئه‌پڵ ڕێژه‌ی به‌رهه‌مهێنانی مۆبایلی ئایفۆن 14 پڕۆی بۆ 60% به‌رز كرده‌وه‌، له‌ كاتێكدا كه‌ سه‌ره‌تا پلانی دانابوو به‌رهه‌مهێنانی بریتی بێت‌ 50%. كۆمپانیاكه‌ جه‌ختیشی كردۆته‌وه‌ كه‌ ئه‌گه‌ر كڕیار و ڕێژه‌ی داواكاری له‌سه‌ر ئایفۆن پڕۆ‌ هه‌روا به‌ به‌رزی بمێنێته‌وه‌، ئه‌وا ناچار ده‌بن رێژه‌ی به‌رهه‌مهێنان به‌رزتریش بكه‌نه‌وه‌ بۆ 65%.

به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان تا ئێستا هه‌ردوو جۆری ئایفۆن 14ی پڕۆ و پڕۆ ماكس له‌ ئه‌مه‌ریكا و وڵاتانی جیهان زۆرترین ڕێژه‌ی لێ فرۆشراوه‌ به‌ به‌راورد له‌گه‌ڵ جۆره‌كانی تری مۆبایله‌كه‌.

كۆمپانیای ئه‌پڵ‌ نه‌شی شارده‌وه‌ كه‌ پێشبینی ده‌كه‌ن به‌رزبوونه‌وه‌ی ڕێژه‌ی باج و سوو له‌ ئه‌مه‌ریكا كاریگه‌ری له‌سه‌ر ڕێژه‌ی به‌رهه‌مهێنانی ئایفۆن 14 بكات و به‌هۆیه‌وه‌ ناچار بن له‌ چاریه‌كی یه‌كه‌می ساڵی داهاتوو به‌رهه‌مهێنان به‌ ڕێژه‌ی 14% كه‌م بكه‌نه‌وه‌، كه‌ ساڵانه‌ بڕی 52 ملیۆن مۆبایل به‌رهه‌م ده‌هێنرێ.

جێی باسه‌ كۆمپانیای ئه‌پڵ چه‌ند ڕۆژێك پێش ئێستا بڕیاری دا بۆ له‌مه‌ودوا به‌رهه‌مهێنانی جۆره‌كانی مۆبایلی ئایفۆن بگوازێته‌وه‌‌ وڵاتی هیندستان كه‌ پێشتر له وڵاتی‌ چین دروست ده‌كرا بۆ ئه‌وه‌ی به‌ دووربێت له‌ هه‌ر مه‌ترسییه‌ك له‌ ده‌رئه‌نجامی گرژی و ئاڵۆزییه‌كانی نێوان چین و ئه‌مه‌ریكا.

مقالات ذات صله

الرد

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Copyright © 2021 by Lalish Media Network .   Developed by Ayman qaidi