هواوی چارەم مۆبایلا شاشا چەماندى ئێخستە د بازارى دا
وشه:
دوای ئه‌وه‌ی سامسۆنگ سێیەم مۆبایلی شاشه چه‌ماوه‌ی خسته بازاڕه‌وه، ئه‌مساڵ هواوی وەک رکابەرێک بۆی هەڵدەستێ بە بەرهەمهێنانی چوارەم مۆبایلی شاشە چەماوە کە لە بازاڕەکان بەردەستە.
ماڵپه‌ڕی”gadgets”ی ته‌كنه‌لۆجی ئه‌وه‌یان ئاشكرا كرد كه هواوی ئه‌مساڵ چوارەم مۆبایلی شاشه چه‌ماوه به‌ناوی “Mate X2” ده‌خاته بازاڕه‌وه، دیزاینی ئەو مۆبایلەی زۆر لە سێیەکەی تر جیاوازن و ته‌نانه‌ت كاتێك دهینوشتێنییهوه هاوشێوه‌ی یه‌كتر نین، چونكه هواوی مۆبایلە شاشە چەماوەکانی پێشووی بە جیاواز دروست کردوون و وای کردووە بەمەشەوە لەیەکتر نەچن.
ئه‌مه ئاشكرا كراوه كه ئێستە لە بازاڕەکانی دنیادا بەردەستە و یه‌كه‌م نمایشی له چین ده‌بێ، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌یش هواوی نرخی مۆبایله‌كه‌ی ئاشكرا كردووه كه له هه‌زار و 900 دۆلاری ئه‌مه‌ریكییه‌وه ده‌ست پێ ده‌كات.
كۆمپانیای هواوی چینی یه‌كێكه له كۆمپانیا به‌ناوبانگه‌كانی دنیا كه له ساڵی 1987 له‌سه‌ر ده‌ستی “ڕێن ژێگ فێی”، دامه‌زراوه و ئێسته یه‌كێكه له باشترین كۆمپانیاكانی دنیا بۆ دروستكردنی مۆبایل و ئامێری ته‌كنه‌لۆجیای به‌هێز، ئه‌و كۆمپانیایه نزیكه‌ی 170 هه‌زار فه‌رمانبه‌ری هه‌یه له دنیادا كه نزیكه‌ی 76 هه‌زاریان ئه‌ندازیاری شاره‌زان له بواری ته‌كنه‌لۆجیادا.
وشە – ڕۆزی عه‌بدولره‌حمان
ئه‌ستێره‌یه‌كی هۆڵیوود مارێكی دووسه‌ر ده‌كڕێت
شەش نیشانە دەریدەخەن نۆزڵ گیراوە
زۆرترین خوێنراو
مانگێک هەفتەیەک ٢٤ کاتژمێر
به‌رهه‌مه نوێیه‌كه‌ی دینا بۆ ڕه‌مه‌زان ده‌بێته گاڵته‌جاڕی تۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی
بۆ خێر “ئێسك” ده‌درێته هه‌ژاران
كفنی زێڕ بۆ مردووان ئاماده ده‌كرێت
بۆ ئازادیی ده‌ربڕین له وشه‌وه ده‌ست پێ بكه
لەبارەی
پێوەندی
دەرەوە
ناوخۆ
چاوپێکەوتن
ئابووری
کو‌لتوور
هەمەرەنگ
راپۆرت
وتار