ژبلى فه‌یسبووك و تویته‌ر تره‌مپ تۆڕه‌كا دى يا كۆمه‌ڵایه‌تى دروست دكت
K24 – هه‌ولێر:
دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكى پێشووى ئه‌مه‌ریكا، له بری تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانى وه‌ك (فه‌یسبووك، تویته‌ر)، تۆڕێكى دیكه‌ى تایبه‌تى كۆمه‌ڵایه‌تى، راگه‌یاند.
دواى ئه‌وه‌ى هه‌ردوو تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یسبووك و تویته‌ر، تره‌مپیان له‌به‌كارهێنانى قه‌ده‌غه كرد، سه‌رۆكى پێشووى ئه‌مه‌ریكا تۆڕێكى تازه‌ى كۆمه‌ڵایه‌تى راگه‌یاند.
تۆڕه‌كه ناوى (GETTR)ه، هاوسۆزه له‌گه‌ڵ بڵاوكردنه‌وه‌ى رۆشنبیرى و گرنگیدان به ئازادى راده‌ربڕین، نه‌هێشتنى قۆرخكاری له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و دروستكردنى بازاڕێك بۆ بیركردنه‌وه‌ى ئه‌رێنى.
جایسۆن میله‌ر، یه‌كێك بوو له به‌هێزترین راوێژكاره‌كانى دۆناڵد تره‌مپ، جه‌ختى كرده‌وه، دواى ئاماده‌كردنى ئه‌و تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه تازه‌یه، تره‌مپ هه‌ژمارێكى تازه دروستده‌كات.
جایسۆن راشیگه‌یاند، به‌هۆی زۆری بڵاوكراوه‌كانى تره‌مپ، كه هاوشێوه‌ى سه‌رۆكه‌كانى جیهان نیه، په‌ناى بۆ دروستكردنى تۆڕێكى كۆمه‌ڵایه‌تى تازه بردووه، كه له ئاینده‌یه‌كى نزیك ده‌كه‌وێته كار.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی