ئه‌یلول 27, 2020

Lalish Media Network

صحيفة إلكترونية يومية تصدر باشراف الهيئة العليا لمركز لالش الثقافي والاجتماعي في دهوك - كوردستان العراق

دۆج پیكه‌مێن زه‌به‌لاح كه‌فتنه‌ بازارى  

دۆج پیكه‌مێن زه‌به‌لاح كه‌فتنه‌ بازارى  

وشه‌:

كۆمپانیای دۆج كه‌ ئۆتۆمبێله‌كانی به‌ به‌هێزی و خاوه‌ن بۆدیی گه‌وره‌ ناسراون، نوێترین پیكاب دروست ده‌كات له‌ جۆری “ڕام” كه‌ له‌ڕووی قه‌باره‌ و هێزه‌وه‌ ركابه‌ری هه‌موو جۆره‌ پیكابه‌كانی دنیا ده‌كات.

ماڵپه‌ری”caricos”ی تایبه‌تی ئۆتۆمبێل بابه‌تێكیان له‌باره‌ی نوێترین پیكابی دۆج بڵاو كردووه‌ته‌وه‌ و ئاماژه‌یان پێ داوه‌، كۆمپانیای دۆج له‌ نوێترین كاردا یه‌كێك له‌ به‌هێزترین و گه‌وره‌ترین به‌رهه‌مه‌كانی به‌ناوی Ram 1500ی 2020 ه‌وه‌ خسته‌ بازاڕه‌وه‌، ئه‌وه‌یشی گوتوه‌ ئه‌م پیكابه‌ له‌ڕووی هێز و قه‌باره‌وه‌ بێ ركابه‌ره‌ له‌ هه‌موو دنیادا.

بزوێنەرەکەی 5.7 لیتره‌ و هه‌شت پستۆنیشه‌ ئەمەیش وای کردووە ببێتە خاوەنی هێزێکی زۆر

به‌ڕێوه‌به‌ری كۆمپانیاكه‌ له‌باره‌ی هێزی ئۆتۆمبێله‌كه‌وه‌ ده‌ڵێ، دۆج رامی نوێ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی دیزاینێكی جوان و قه‌باره‌یه‌كی زه‌به‌لاحی هه‌یه‌ له‌ڕووی بزوێنه‌ریشه‌وه‌ زۆر به‌شێوه‌یه‌كی به‌هێز دروست كراوه‌ كه‌ 5.7 لیتره‌ و هه‌شت پستۆنیشه‌، هه‌روه‌ها كێشه‌كه‌ی 12 هه‌زار و 750 پاوه‌نده‌، ئه‌مه‌یش وای كردووه‌ دۆج پیكابه‌كه‌ به‌ 47 هه‌زار دۆلاری ئه‌مه‌ریكی.

دۆج یه‌كێكه‌ له‌ كۆمپانیا به‌ناوبانگه‌كانی دنیا بۆ دروستكردنی ئۆتۆمبێل، ئه‌م كۆمپانیایه‌ له‌ ئه‌مه‌ریكا له‌سه‌ر ده‌ستی دوو برا به‌ناوی “جۆن فرانسیس دۆج و هۆرێس ئیگن دۆج” له‌ ساڵی 1900 دامه‌زراوه‌، هه‌روه‌ها ئۆفیسی سه‌ره‌كی ئه‌م كۆمپانیایه‌ له‌ “ئوبڕۆن هیڵزه‌” له‌ ئه‌مه‌ریكا، ئێسته‌ ئه‌م كۆمپانیایه‌ یه‌كێكه‌ له‌و كۆمپانیایانه‌ی كه‌ ساڵانه‌ داهاتێكی یه‌كجار زۆر به‌ده‌ست ده‌هێنن ئه‌مه‌یش به‌هۆی زۆر فرۆشی ئۆتۆمبێله‌كانیه‌وه‌یه‌تی.

مقالات ذات صله

الرد

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Copyright © 2018 by Lalish Media Network .   Developed by Ayman Qaidi.