ئه‌یلول 27, 2020

Lalish Media Network

صحيفة إلكترونية يومية تصدر باشراف الهيئة العليا لمركز لالش الثقافي والاجتماعي في دهوك - كوردستان العراق

ژاپۆن شەمەندەفەره‌كا خەیالی دروستكر

ژاپۆن شەمەندەفەره‌كا خەیالی دروستكر
باسنيوز:

سەرەڕای ئەوەی دەیان ساڵە وڵاتی ژاپۆن خاوەنی خێراترین شەمەندەفەرەكانی جیهانە و بەردەوام خێرایی شەمەندەفەرەكانی زیاتر دەكات، بەڵام ئەمجارە لە نوێترین داهێناندا، بازدانێكی گەورە بەخۆوە دەبینێ و شەمەندەفەرێك دروست دەكات، كە بە خێرایی 600 كیلۆمەتر لە كاتژمێرێك دەفڕێت.

میدیاكانی جیهان لەبارەی خێرایی ئەم شەمەندەفەرەوە نووسیویانە مووجیزەیە و بە خێرایی 600 كلیۆمەتر دەفڕێت، چونكە تا ئێستا هیچ هۆیەكی گواستنەوەی گشتی لە جیهاندا دانەهێندراوە، كە بەم خێراییە بڕوات، جگە لە فڕۆكە.

تۆڕی هەواڵی (سكای نیوز)یش نووسیویەتی ئەم شەمەندەفەرە دەفڕێت، چونكە بەم خێراییە لەسەر هێڵ ناڕوات، بەڵكو لە بەرزایی 10 سانتیمەتردا دەفڕێت، ئەمەش لە كاتێكدایە شەمەندەفەرەكە بە تەكنەلۆژیای “ماگليف” دروست كراوە، كە پێدەچێت ببێتە تەكنەلۆژیا و سیستەمی داهاتووی شەمەندەفەر لە جیهاندا.

مقالات ذات صله

الرد

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Copyright © 2018 by Lalish Media Network .   Developed by Ayman Qaidi.