تشرینی یه‌كه‌م 22, 2019

Lalish Media Network

صحيفة إلكترونية يومية تصدر باشراف الهيئة العليا لمركز لالش الثقافي والاجتماعي في دهوك - كوردستان العراق

مۆبایله‌ك ب هێزا رۆژێ كار دكت

مۆبایله‌ك ب هێزا رۆژێ كار دكت

باسنیوز :
كۆمپانیای شاومیی چینی، له‌ كۆتاییه‌كانی ساڵی 2018 داواكارییه‌كی پێشكه‌شی نووسینگه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی خاوه‌ندارییه‌تیی فكری WIPO كرد، بۆ به‌ده‌ستهێنانی پاكیی داهێنانێك له‌سه‌ر مۆبایلێكی هۆشمه‌ند، كه‌ تیایدا یه‌كه‌ی خانه‌ی تیشكی خۆری له‌ ڕووی پشته‌وه‌یدا دانراوه‌، ئه‌مه‌ش ده‌توانرێت به‌ یه‌كه‌م مۆبایل دابنرێ كه‌ به ‌هۆی وزه‌ی خۆر خۆی شه‌حن بكاته‌وه‌.

كۆمپانیایەکە ساڵانه‌ ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ جۆره‌ جیاوازه‌كانی مۆبایلی زیره‌ك ده‌رده‌كات و له‌ مۆبایلی Android Oneـی ساده‌وه‌ ده‌ستی پێ كردووه‌، تاوه‌كوو ئێستا به‌رده‌وامه‌ و مۆبایلی هۆشمه‌ندی زۆر پێشكه‌وتوو و ناوازه‌ و مۆبایلی تایبه‌ت به‌ یارییه‌كانیش ده‌رده‌كات.

به‌پێی ئه‌و وێنانه‌ی شاومی له‌گه‌ڵ داواكارییه‌كه‌ی پێشكه‌شی كردوون، ده‌رده‌كه‌وێ كه‌ مۆبایله‌ هۆشمه‌نده‌كه‌ی ڕووی پێشه‌وه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی گشتی پێكدێت له‌ سكرین و تیایدا هیچ شوێنێك به‌دی ناكرێت، كه‌ تایبه‌ت بێت به‌ كامێرای پێشه‌وه‌ی و هیچ ده‌رچه‌ و به‌رزی و نزمییه‌ك نابینرێت، ئه‌مه‌ش ئه‌وه‌ ده‌گه‌یه‌نێت، كه‌ شاومی په‌نا ده‌بات بۆ شاردنه‌وه‌ی كامێرای پێشه‌وه‌ی له‌ژێر سكرینه‌كه‌ی و به‌م شێوه‌یه‌ش تێكه‌ڵ ده‌بێت له‌گه‌ڵ شاشه‌كه‌ی.

هەروەها له‌ ڕووی پشته‌وه‌ ئامێره‌كه‌ش كامێرایه‌كی دووانی به‌ شێوه‌ی ستوونی هه‌یه‌ و له‌گه‌ڵیشی فلاشێكی LED هه‌یه‌، كه‌ ده‌كه‌وێته‌ نێوان لێنزی هه‌ردوو كامێراكه‌، دیزاینی كامێراكانی ئه‌م به‌رهه‌مه‌ی وه‌ك دیزاینی كامێراكانی مۆبایلی Xiaomi Mi8 و Redmi Note 6 Pro ده‌چێت، به‌پێی پێگه‌ی Android Authority ئه‌و پاكیی داهێنانه‌ی، كه‌ شاومی پێشكه‌شی كردووه‌، بۆ مۆبایلێكی نوێی له‌و جۆره‌ ده‌بێته‌ شتێكی ته‌واو تازه‌ له‌و بواره‌دا له‌ جیهان و یه‌كه‌م جاره‌ پڕۆژه‌ی وا پێشكه‌ش بكرێ.

وه‌ك باسكرا، به‌هۆی ئه‌وه‌ی وزه‌ی پێویستی بۆ كاركردنی له‌ وزه‌ی خۆر وه‌رده‌گرێ، بۆیه‌ پاترییه‌كه‌ی پێویستی به‌ شه‌حنكردنه‌وه‌ نییه.

مقالات ذات صله

الرد

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Copyright © 2018 by Lalish Media Network .   Developed by Ayman Qaidi.