شوبات 17, 2020

Lalish Media Network

صحيفة إلكترونية يومية تصدر باشراف الهيئة العليا لمركز لالش الثقافي والاجتماعي في دهوك - كوردستان العراق

مایكرۆسۆفت ب داوى هاتنا “Windows7” راگه‌هاند 

مایكرۆسۆفت ب داوى هاتنا “Windows7” راگه‌هاند 
كوردستان تى ڤى:
كۆمپانیای “مایكرۆسۆفت” به‌ڵگه‌نامه‌ی مردنی به‌ناوبانگترین ڤێرژنی ویندۆزی خۆی كه‌ “Windows7″ه‌ راگه‌یاند، كه‌ خۆی وابڕیار بوو له‌ 14ی كانوونی دووه‌م كارا بكرێته‌وه‌.

كۆمپانیاكه‌ رایگه‌یاند، دوای زیاتر له‌ 10 ساڵ له‌ كاركردنی ئه‌م ڤێرژنه‌، ئامێره‌كانیان چیتر پشتیوانی ڤێرژنی “Windows7” ناكات.

به‌گوێره‌ی پێگه‌ی “ستاندارد میدیا” ئامێره‌كانی كۆمپانیای “مایكرۆسۆفت” هه‌ڵده‌ستن به‌ په‌كخستنی كاركردنی سیسته‌مه‌كه‌، بۆ ئه‌مه‌ش باشترین رێگه‌ بۆ دووركه‌وتنه‌وه‌ له‌ له‌ناوچوونی زانیارییه‌ تایبه‌تییه‌كان دابه‌زاندنی ڤێرژنی “Windows10″یه‌.

كۆمپانیای “مایكرۆسۆفت” روونی كرده‌وه‌، ڤێرژنی “Windows10” ئاسایشی زیاتره‌ و سیسته‌می پاراستنی به‌هێزی هه‌یه‌ كه‌ ده‌توانێت پارێزگاری له‌ زانیارییه‌كان بكات.

جێی وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه‌، ڤێرژنی “Windows7” له‌ 22ی ئۆكتۆبه‌ری ساڵی 2009 كه‌وته‌ بازاڕه‌كانه‌وه‌.

سه‌رچاوه‌/ Kurdistan CT

مقالات ذات صله

الرد

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Copyright © 2018 by Lalish Media Network .   Developed by Ayman Qaidi.