52 ھەزار دەنگدەرێن ئێزدی دێ ل دھۆکێ دەنگێ خۆ دەن
بەرپرسێکی پارتی دیموکراتی کوردستان ئاشکرایکرد: لە سنووری پارێزگای دھۆک ٥٢ ھەزار دەنگدەری کوردی ئێزدی بەشدارییان لە نوێکردنەوەی تۆماری دەنگدەران کردووە و لە چواردە کەمپی ئاوارە بەشداری دەنگدان دەکەن.
قاسم ڕەشۆ، بەرپرسی ڕێکخستنەکانی پارتی لە شنگال بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند: پارتی لە شنگال ئامادەکاری بۆ ھەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا کردووە و ھەشت کاندیدی کوردی ئێزدی دیار کراون بۆ ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا، لەگەڵ ھەنگاوەکانی کۆمسیۆنی باڵای ھەڵبژاردنەکان بۆ ئامادەکارییەکانی پرۆسەی ھەڵبژاردن پارتیش وەک ھێزێکی سەرەکی ھەنگاوەکانی دەستپێکردووە بۆ ھەڵبژاردن.
بەرپرسەکەی پارتی گوتیشی: ژمارەیەکی زۆری دەنگدەری کوردی ئێزدی ئاوارەن و لە ھەرێمی کوردستان نیشتەجێن بەپێی یاسای ھەڵبژاردن و لەسەر داواکاری پارتی دەنگدەرانی ئێزدی دەتوانن لە شوێنی ئێستایان بەشداری لە ھەڵبژاردن بکەن.
قاسم ڕەشۆ ئاماژەی بۆ ئەوە کرد: لە سنووری پارێزگای دھۆک چواردە کەمپی کوردانی ئێزدی ھەیە و لە نوێکردنەوەی تۆماری دەنگدەران ٥٢ ھەزار دەنگدەری ئاوارە ناویان تۆمارکردووە و لە ڕۆژی ھەڵبژاردن لەنێو کەمپەکان بەشداری دەنگدان دەکەن، تەنیا ژمارەیەکی کەم ناویان تۆمار نەکردووە، ھۆکارەکەش بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە ئەو ئاوارانە ناویان تۆمارکردووە بگەڕێنەوە شوێنی پێشووی خۆیان لەوێ بەشداری پرۆسەکە دەکەن.