کابینا نههێ يا حكومهتا ههرێما كوردستانێ چی بۆ پێکهاتێن ئایینى کريە؟
کوردانی ئێزدی و کاکەیی باسی دەستکەوتەکانی کابینەی نۆیەم دەکەن و دەڵێن: لەسەر هەمان بیروباوەڕی پیکەوەژیان و لێبۆردەیی، کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێم پشتیوانی پێکهاتەکانی کردووە، حکوومەتی هەرێم بە یەک چاو تەماشای هەموو پێکهاتەکانی کردووە.
لەو بارەیەشەوە، خالید نەرمۆ، ڕاوێژکاری ئەنجوومەنی باڵای ڕۆحانی ئێزدیان دەڵێت: ئاشکرایە کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان یەکێک لە پرنسیپەکانی ئەوەبووە ئازادی هەمەجۆری پێکهاتەی ئایینی و نەتەوەیی و دەستەبەرکردنی مافەکانیان لە هەموو ڕووێکی ژیان و بەشداری پێکردنیان لە جومگەکانی سیاسی و حکوومی بووە.
گوتیشی: « یەکێک لە ئامانجەکانی حکوومەت ئەوە بووە کە پێکهاتەکان خۆیان خۆیان بەڕێوە ببەن، لە ڕووی کولتوریش هەنگاوی گەورە نراون، ئەویش وەکو پاراستنی بیر و باوەڕەکانیان و خوێندنەوەی بابەتە ئایینییەکانی پێکهاتەکان، حکوومەتی هەرێمی کوردستان پشتیوانییەکی گەورەی پەرستگای پێکهاتە ئایینییەکانی کردووە، لەم کابینەیەدا گرنگییەکی گەورەی بە پەرستگای لالش داوە و خەلک ئەم هەنگاوە بە گرنگ و گەورە دەبینێت.
نەرمۆ ئاماژەیشیدا: لە کابینەی نۆیەم گرنگییەکی گەورە دراوە بە بەجینۆساید ناساندنی کۆمەڵکوژی ئێزدیان و جێبەجێکردنی ڕێککەوتنی شنگال و هاوکاریکردنی ئاوارەکان.
فەرهاد کاکەیی، مامۆستای زانکۆ، گوتی: « لەسەرەتای دەستبەکاربوونیدا سەرۆکوەزیران گوتی: ئەم کابینەیە کابینەی پێکەوەژیانە، بە واقیعیش وابوو هەموو پێکهاتەکان پشکداریان تێداکرد و بینیمان چەند پەرستگای ئایینەکان ئاوەدانکرانەوە و حکوومەتیش پشتیوانی هەموو پێکهاتەکانی بەبێ جیاوازی کردووە.
کاکەیی گوتیشی: کوردستان بووەتە نموونە و مەڵبدەنێکی جوانی تەواوی پێکهاتەکان، چونکە ئەو پێکەوەژیانەی هەیەتی حەقیقەتێکە، ئیستا زیاتر لە ٨٠٪ی کرستیانەکانی عێراق لە کوردستانن، چونکە پێکەوەژیان لە کەلتووری کوردیدا هەیە و خراوەتە چوارچێوەی دەستووری، ئیستاش ئیزدییەکان و خەڵکی سووریا و عەرەب و چەندین پیکهاتەی دی لەکوردستان دەژن.
کاکەیی ئەوەیشی خستەڕوو: پێکەوەژیانی کوردستان سروشتییە و حکوومەتیش هەڵقوڵاوی خەڵکە، دەنگداوەنەوەیەکی جیهانیشی هەیە، خەڵکیش متمانەی بە کوردستان هەیە و هەموویان دەتوانن بە ئازادی لە کوردستان بژین.