کابینا نههێ يا حكومهتا ههرێما كوردستانێ ب كوژمێ زێدهتر ژ دوو ملیار دیناران پرۆژە ل پەرستگهها لالش ئهنجام داينه
باسنيوز:
سهرپهرشتیاری پرۆژەی نۆژەنكردنەوەی پەرستگەی لالش ڕایدەگەیەنێ، كابینەی نۆیەمی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، گوژمەی زیاتر لە دوو ملیار دیناری بۆ پرۆژەكانی پەرستگەی لالش تەرخان كردووە و بەردەوام پرۆژە لەو پەرستگەیە جێبەجێ دەكرێن.
خالد نهرمۆ، سهرپهرشتیاری پرۆژەی نۆژەنكردنەوەی پەرستگەی لالش، بۆ (باسنیوز) ڕایگەیاند: “كابینەی نۆیەمی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، زۆر گرنگیی بە پەرستگەی لالش داوە و چەندیین پرۆژەی تێدا جێبەجێ كردوون، لەوانە، دروستكردنی شەقامی دووسایدی پەرستگا، كە بووەتە هۆی نەهێشتنی قەرەباڵغیی زیارەتكاران و ڕێكخستنی هاتوچۆ و زیاتر خزمەتكردنی هاووڵاتییان، كاتێ كە سەردانی پەرستگای لالش دەكەن.”
ئاماژەی بەوەش دا: ”كابینەی نۆی حكوومەتی هەرێمی كوردستان كارگەیەكی دروستكردنی زەیتی زەیتوونی لە لالش دروست كردووە و زەیتەكە بۆ تەواوی چرا و ڕووناككەرەوەكانی پەرستگاكە بەكار دەهێنرێت، كە ساڵانە خەڵكی كوردی ئێزدی لە لالش، زەیتوونەكانیان كۆ دەكەنەوە و زەیتی لێ دەگرن، بۆ ئەوەی بۆ هەڵكردنی چرا و ڕووناككەرەوەكانی لالش بەكاری بهێنن.”
گوتیشی: ”پرۆژەی ئاویش بۆ لالش دروست كراوە، بەمەش كابینەی نۆی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بە گوژمەی زیاتر لە دوو ملیار دینار پرۆژەی لە لالش جێبەجێ كردوون.”
سهرپهرشتیاری پرۆژەی نۆژەنكردنەوەی پەرستگەی لالش، جەختیشی كردەوە: ”كاركردن لە نۆژەنكردنەوەی پەرستگەی لالش هەر بەردەوامە و زیاتر لە 30%ی كارەكانی لەسەر شێوازی كۆن نۆژەن كراوەتەوە، هەروەها مەزارگە و نیشانگەكانی پەرستگاكە بەردەوام كاریان تێدا دەكرێ و نۆژەن دەكرێنەوە.”
پهرستگای لالش دەكەوێتە قەزای شێخان سەر بە پارێزگای دهۆك، تاكە پەرستگای كوردانی ئێزدییە، كە لە سەرانسەری جیهان، كوردانی ئێزدی بۆ ڕێوڕەسمە ئایینی و كولتوورییەكانیان سەردانی دەكەن.