گوندهكى نوو بۆ كۆچۆ دێ ئێته دروستكرن و يێ كهڤن دێ بته مۆزەخانە
وشه:
بڕیارە گوندی كۆچۆ كە زۆرینەی خەڵكی ئەو گوندە لەسەر دەستی تیرۆریستانی داعش كۆمەڵكوژ كران، بنیات بنرێتەوە و بڕیار دراوە گوندەكە وە هێمای قوربانیدان، دەستكاری نەكرێت و بكرێتە مۆزەخانە و لە نزیكی گوندێكی نوێ دابمەزرێت.
سەڵاح حەسەن قاسم یەكێك لەوانەی كە لە رێی نادیە موراد دەستپێشخەرییان كردووە بۆ ئەوەی گوندێكی تازە بۆ كۆچۆ دروست بكرێت، بۆ “وشە” گوتی، لەسەر داواكاریی خەڵكی كۆچۆ، گوندەكە دەستكاری ناكرێت و بەو شێوەیە جێدەهێڵرێت و وەك مۆزەخانەیەك دەمێنێتەوە.
گوندێكی نوێ بە دووریی پێنج كیلۆمەتر لە گوندەكە دروست دەكرێت
ئەو روونی كردەوە، گوندێكی نوێ بە دووریی پێنج كیلۆمەتر لە گوندەكە دروست دەكرێت، زەویشی بۆ تەرخان كراوە و ئێستە خەریكن تا رێكارەكان تەواو بكرێن و دەست بە دروستكردنی خانووەكان دەكرێت كە نزیكەی 200 خانوو دەبێت.
خۆی گوندەكە گەورەتر بوو، بەڵام بەشێكی زۆری خێزانەكان نەماون و ئەو گوندە بۆ ئەوانەیە كە لە ژیاندا ماون یان كۆچیان نەكردووە.
بەگوتەی سەڵاح حەسەن قاسم، پشتگیری دارایی ئەو پڕۆژەیە رێكخراوێكی ئەمەریكی دەیكات و لە ماوەیەكی نزیكدا دەست بە دروستكردنی گوندەكە دەكرێت، تەنیا هەندێك كێشەی زەوی هەیە، لە شنگال زەوییەكان كشتوكاڵین و ئەویش چارەسەر دەكرێ و چاوەڕوانی رەزامەندی حكوومەتی عێراق دەكەن.