مەحما خەلیل:بجهئينانا ڕێککەفتنا شنگالێ دكارت ببتە چارەسەرى بۆ ڤهگەڕيانا ئاواران بۆ شنگال
K24 – هەولێر:
لهمیانهی راگهیهندراوێكدا مەحما خەلیل پهرلهمانتاری كوردی ئێزدی له پهرلهمانی عێراق، له بارهی ئاساییكردنهوهی دۆخی شنگال، کۆمەڵێک هەنگاو بۆ گەڕاندنەوەی ئێزدییەکان بۆ ناوچهكه دهخاتهڕوو، و داواش دهكات ناوچهكه له چهك دابماڵرێت و هێزهبیانییهكانیش دهربكرێن.
شاندێکی حکومەتی عێراق و هەرێمی کوردستان و دامەزراوەی ئێزدی نێودەوڵەتی بۆ بەرهەڵستی جینۆساید، لەسەر بەجینۆسایدناساندنی ئێزدییەکان، بۆ پەرلەمانی ئەڵمانیا بانگهێشتکران و لەوێ لەگەڵ 25 ئەندام پەرلەمانی ئەڵمانیا کۆبوونەوە.
هەروەها مەحما خەلیل ئەندام پەرلەمانی عێراق، کە ئەندامی شاندەکە بووە باسی لە دۆخی ئاوارە ئێزدییەکان لە کەمپەکان و ئاڵنگارییەکانی بەردەم رێککەوتنی شنگال کرد.
ئاشکراشیکرد، داماڵینی چەک لە شنگال، دەرکردنی هێزە بیانییەکان لە ناوچەکە، جێبەجێکردنی رێککەوتنی شنگالی نێوان هەرێمی کوردستان و عێراق بە سەرپەرشتی نێودەوڵەتی، دەتوانێت ببێتە چارەسەر بۆ گەڕاندنەوەی ئێزدییەکان بۆ شنگال.
جەختیشیکردەوە، دەبێت شنگال بکرێتە پارێزگا، تاوەکو پارێزگاری لە تایبەتمەندی خۆی بکات، بە هاوکاری نێودەوڵەتی ناوچەکە بونیاتبنرێتەوە و خەڵکی شنگال قەرەبووبکرێنەوە.