كانونی دووه‌م 30, 2023

Lalish Media Network

صحيفة إلكترونية يومية تصدر باشراف الهيئة العليا لمركز لالش الثقافي والاجتماعي في دهوك - كوردستان العراق

نڤيسینگەها رزگارکرنا گرتيێن ئێزدی: بەغدا يا سستە بۆ دابینکرنا مووچەى بۆ ئافرەتێن رزگابوويێن ژ دەستێن داعش

نڤيسینگەها رزگارکرنا گرتيێن ئێزدی: بەغدا يا سستە بۆ دابینکرنا مووچەى بۆ ئافرەتێن رزگابوويێن ژ دەستێن داعش
رووداو دیجیتاڵ

ئەندامێکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی پێیڕاگەیاندووە کە “وەزارەتی دارایی عێراق رەزامەندی لەسەر خەرجکردنی مووچەی مانگانە بۆ ژنانی ئێزدیی رزگاربووی دەستی داعش دەربڕیوە”. بەرپرسی نووسینگەی رزگارکردنی کوردانی ئێزدی رایگەیاند، “کارەکانی ئەو پرسە زۆر بە سستی دەڕوات، ئەگەر خێرا بکرێت، سێ هەزار و 562 کەس لەو بڕیارە سوودمەند دەبن.”

رۆژی پێنجشەممە، 19-1-2023، نەرمین مەعرووف، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق لەبارەی دوایین پێشهاتەکانی تەرخانکردنی مووچەی مانگانە بۆ ئافرەتانی کوردی ئێزدیی رزگاربووی دەستی داعش، بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، ” وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی بە نووسراو وەڵامی داومەتەوە لەبارەی تەرخانکردنی مووچەی مانگانە بۆ ئافرەتانی ئێزدیی رزگاربووی دەستی داعش و بەپێی نووسراوەکە، وەزارەتی دارایی لە رۆژی 30-12-2022 رەزامەندی لەسەر تەرخانکردنی بڕی زیاتر لە 16 ملیار دینار داوە لەکۆی بڕی 25 ملیار دینار کە بۆ ئەو مەبەستە دیاریکراوە.”

ئەو پەرلەمانتارە روونیشیکردەوە، “ئەو مووچەیە بەپێی بڕگەی یەکەم لە مادەی 6ـی یاسای (رزگاربووانی ئێزدی)، مانگانە دەبێت و بڕەکەی دوو هێندەی کەمترین مووچەی خانەنشینییە کە بە یاسای خانەنشینی یەکگرتووی ژمارە 9ـی ساڵی 2014 بە 500 هەزار دینار دیاریکراوە، بۆ لەمەودوا مانگانە دەدرێت.”

حوسێن قائیدی، بەرپرسی نووسینگەی رزگارکردنی کوردانی ئێزدی لە دەستی داعش بە رووداوی گوت، “بەغدا سستە لە جێبەجێکردنی ئەو یاسایە، دوو ساڵ دەبێت هیچ کارێکی ئەوتۆی نەکردووە، بڕیارە مووچەکە بە سێ شێواز بێت، بڕی 800 هەزار دینار، بڕی یەک ملیۆن دینار و بڕی 1 ملیۆن و 200 هەزار دینار و بەپێی ژمارەی ئەندامانی خێزان دەبێت، بەڵام هێشتا هیچ شتێکی ئەوتۆ لەوبارەیەوە نەکراوە، جگە لەوەی وەزارەتی دارایی رەزامەندی لەسەر خەرجکردنی بڕێک پارە دەربڕیوە.”

بەپێی یاسای ئاسایشی خۆراکی عێراق 2022، بڕی 25 ملیار دینار لە بڕگەی دووەمی تایبەت بە وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی بۆ ژنانی رزگاربووی دەستی داعش تەرخانکراوە بەمەبەستی دابینکردنی مووچە بۆیان.

بەپێی نووسینگەی رزگارکردنی رفێندراوانی کوردانی ئێزدی، ژمارەی ئەو کوردە ئێزدییانەی لەلایەن چەکدارانی داعشەوە لە ساڵی 2014 و دواتر شەهیدکراون 5000 کەس دەبێت، ژمارەی رفێندراوانیش 6417 کەس بوون، سێ هەزار و 358یان لە رەگەزی مێ و دوو هەزار و 869 کەسیان نێر بوون، لەو ژمارەیە 3562 کەسیان رزگارکراون، 1207یان ئافرەت و 339 یان پیاو بوون، 1059 منداڵ لە رەگەزی مێ و 957 منداڵیش لە رەگەزی نێر بوون.

مقالات ذات صله

الرد

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Copyright © 2021 by Lalish Media Network .   Developed by Ayman qaidi