شوبات 05, 2023

Lalish Media Network

صحيفة إلكترونية يومية تصدر باشراف الهيئة العليا لمركز لالش الثقافي والاجتماعي في دهوك - كوردستان العراق

وه‌زیرا ده‌رڤه‌يا ئه‌ڵمانیا سه‌باره‌ت بڕیارا ب جینۆسایدناساندنا كۆمكوژيا ئێزدیان چی گۆت؟

وه‌زیرا ده‌رڤه‌يا ئه‌ڵمانیا سه‌باره‌ت بڕیارا ب جینۆسایدناساندنا كۆمكوژيا ئێزدیان چی گۆت؟

کوردستان TV
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م سه‌باره‌ت به‌ هه‌وڵه‌كه‌یان له‌ په‌رله‌مانی ئه‌ڵمانیا له‌باره‌ی جینۆسایدناساندنی كۆمه‌ڵكوژی ئێزیدییه‌كان په‌یامێكی به‌ زمانی كوردی بڵاو كرده‌وه‌.

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م په‌رله‌مانی ئه‌ڵمانیا كۆبوونه‌وه‌یه‌كی تایبه‌تی ئه‌نجام دا و له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا به‌ فه‌رمی و به‌ ده‌نگی سه‌رجه‌م ئه‌ندامان، ده‌نگ درا به‌ به‌جینۆسایدناساندنی كۆمه‌ڵكوژی ئێزیدییه‌كان له‌ ساڵی 2014 له‌لایه‌ن ڕێكخراوی تیرۆریستی داعشه‌وه‌‌.

ئه‌نالینا شارلۆت به‌یلۆك وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا سه‌باره‌ت به‌ بڕیار‌ی په‌رله‌مانی وڵاته‌كه‌ی و به‌جینۆسایدناساندنی كۆمه‌ڵكوژی ئێزیدییه‌كان، تویتێكی به‌ زمانی كوردی بڵاو كرده‌وه‌ و ڕایگه‌یاند “ئەمڕۆ وڵاتی ئێمە ماڵی گەورەترین ڕەوەندی ئێزیدییە لە جیهاندا، هه‌روه‌ها دەنگدانی ئەمڕۆش قەرزارباری رۆڵی ماندوونەناسانەی ئەوانە”.

ڕاشیگه‌یاندبوو “ئێمە دەزانین، هیچ بڕیارێکی پەرلەمانی لەم جیهانەدا ناتوانێت ئازارەکانی ئەوان بنبڕ بکات، بەڵام من بڕوایەکی قووڵم بەوە هەیە کە ئەم بڕیارە جیاوازییەک دروست دەکات”.

ئه‌نالینا شارلۆت به‌یلۆك ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه‌ ئه‌م هه‌نگاوه‌ “هەنگاوێکی چارەنووسسازە بەرەو داننان بە ئازارەکان و بەرەو دادپەروەری بۆ ڕزگاربووان”.

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا چیرۆكی ژماره‌یه‌ك له‌ قوربانییانی‌ كۆمه‌ڵكوژی ئێزیدییانی بیرخسته‌وه‌ و ڕایگه‌یاند “سێ ساڵ لەمەوبەر ژنانێکی ئێزیدیم لە باکوری عێراق بینی: ڕفێندرابوون، کۆیلە کرابوون، دەستدرێژیان کرابووە سەر، ئازارەکانیان بەرم نادەن”.

له‌ كاتی هێرش و په‌لاماره‌كانی ڕیكخراوی تیرۆریستی داعشدا له‌ ساڵی 2014، شه‌نگالیش یه‌كێك بوو له‌و ناوچانه‌ی كه‌وته‌ به‌ر په‌لاماری چه‌كداره‌كان و به‌هۆیه‌وه‌ ژماره‌یه‌كی زۆری كوردانی ئێزیدی كه‌وتنه‌ به‌ر شاڵاوی كوشتن و جینۆسایده‌وه‌.

نووسینگەی رزگارکردنی رفێنراوانی ئێزدی له‌ دوایین ئاماردا ئاماژه‌ی به‌وه‌ داوه‌ كه‌ تیرۆریستانی داعش له‌ ساڵی 2014 و له‌ كاتی په‌لاماردانی شه‌نگال، 6 هه‌زار و 417 هاووڵاتی کوردی ئێزیدییان رفاندبوو، له‌م ژماره‌یه‌شدا تا ئێستا توانراوه‌ 3 هه‌زار و 562 كه‌س رزگار بكرێن، به‌ڵام تا ئێستا چاره‌نووسی 2 هه‌زار و 693 رفێنراوی تر دیار نییه‌.

مقالات ذات صله

الرد

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Copyright © 2021 by Lalish Media Network .   Developed by Ayman qaidi