ئازار 29, 2024

Lalish Media Network

صحيفة إلكترونية يومية تصدر باشراف الهيئة العليا لمركز لالش الثقافي والاجتماعي في دهوك - كوردستان العراق

کچه‌كا خەڵکا رۆژهەڵاتێ کوردستانێ په‌رتۆكه‌كێ ل سەر جینۆسایدا ئێزدیان دنڤيست

کچه‌كا خەڵکا رۆژهەڵاتێ کوردستانێ په‌رتۆكه‌كێ ل سەر جینۆسایدا ئێزدیان دنڤيست

رووداو دیجیتاڵ

کچێکی خەڵکی رۆژهەڵاتی کوردستان کتێبێکی لەسەر جینۆسایدی ئێزدییەکان نووسیوە. هوما سۆفی لە کتێبەکەدا باس لە هیوا و خەونەکانی شنگالییەکان دەکات. هوما دەڵێت، کۆمەڵکوژی و ئەو کارەساتەی بەسەر کوردانی ئێزدیدا هات، ئەوەندە ئەوی ئێشاندبوو، بۆ ماوەی چەندین ساڵ نەیتوانی لەبیری بکات و لە یەکەم بەرهەمی خۆیدا تراژیدیاکەی نووسییەوە.

هوما سۆفی، دانیشتووی ناوچەی مەرگەوەری ورمێی رۆژهەڵاتی کوردستانە. ئەو کاتەی داعش هێرشیکردە سەر شنگال، ئەو قوتابی بوو، وەکو هەر گەنجێکی دیکەی گوندەکانی مەرگەوەر کەوتبووە ژێر کاریگەرییەکی پڕ لە پەژارەی رووداوەکانی شنگال، بۆیە دوو ساڵ دوای ئەوە رێگەی پەنابەرێتیی گرتەبەر و ئێستا لە ئوسترالیا دەژی. ئەو چیرۆکەی کە لە چیای شنگالەوە لە مێشکی خۆیدا گلدابووەوە، هێنایە سەر کاخەز و کتێبەکەی بە ناوی “رۆندکێن چیایێ شنگالێ”ـی نووسی.

لە چاپی ئینگلیزی و فارسیشدا، ژمارەیەک هۆنراوە بە زمانی کوردی هەن کە باسی ئازایەتیی پیاوێک بە ناوی مێڤان دەکەن کە ئەو ژنەی رزگارکردووە.

هوما سۆفی، نووسەری کتێبی “رۆندکێن چیایێ شنگالێ” دەڵێت، “تێگەیشتن و بینینی ئێش و ستەمی ئەو داعشییانە لەسەر خوشک و برایانی ئێزدیمان، منی زۆر ئێشاند و برینداری کردم. دوای ساڵانێک لەو کارەساتەی بەسەر شنگال دا هات، بیرم لەوە کردەوە ئەو چیرۆکە بکەمە کتێکبێک و بە دونیای بناسێنم.”

کتێبی “رۆندکێن چیایێ شنگالێ” باسی ژنێکی کوردی ئێزدی دەکات بە ناوی ئاگرین، کاتێک ئێوارەی پێش هێرشەکە، لە گوندێکی دامێنی چیای شنگال، لەگەڵ هاوژین و منداڵەکەی، بە خۆشەویستییەکی قووڵەوە باسی داهاتووی خۆیان دەکرد و پێدەکەنین.
بەیانیی رۆژی دواتر چیرۆکێکی دیکە دەستپێدەکات؛ ئەو دەبێتە یەكێک لەو ژنانەی کە لەلایەن داعشەوە دەڕفێندرێت و دواتر لەلایەن کارەکتەرێکی دیکەی نێو رۆمانەکە بە ناوی مێڤان لە دەستی داعش رزگاردەکرێت و دەنێردرێتە چیای شنگال.

کتێبەکە بە زمانی ئینگلیزی نووسراوە و هەر خۆی وەریگێڕاوەتە سەر زمانی فارسی، ئێستاش هەوڵدەدات وەریبگێڕێتە سەر زمانی کوردی.

کارەساتی شنگال ئەوەندە قووڵ و سەختە، بۆ ماوەی چەندین ساڵ بە زیندوویی دەمێنێتەوە. لەبەرئەوەی تاوەکو ئێستاش گۆڕی بەکۆمەڵی ئەو رووداوە یەک بە یەک دەدۆزرێنەوە. لەسەر ئاستی نێودەوڵەتیش، هێشتا لە ئاست ئەو ناوەی کە پێویستە و لە ئاستی ئەو ژانە قورسەدایە، ناوزەند ناکرێت و ناناسێندرێت کە بەهەر پێوەرێک بێت، دەبێت جێنۆساید بێت.

لەنێو ئەو کچ و ژنانەی کە رفێندراون، سێ هەزار و 562 کەس رزگارکراون، بەڵام تائێستا دوو هەزار و 855 لەوانە نەدۆزراونەتەوە و چارەنووسیان نادیارە.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

مقالات ذات صله

الرد

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Copyright © 2021 by Lalish Media Network .   Developed by Ayman qaidi