شوبات 04, 2023

Lalish Media Network

صحيفة إلكترونية يومية تصدر باشراف الهيئة العليا لمركز لالش الثقافي والاجتماعي في دهوك - كوردستان العراق

نڤيسینگەها رزگارکرنا گرتيێن ئێزدى: حکومەتا عێراقێ رێککەفتنا شنگالێ جێبەجێ نەکريه‌ 

نڤيسینگەها رزگارکرنا گرتيێن ئێزدى: حکومەتا عێراقێ رێککەفتنا شنگالێ جێبەجێ نەکريه‌ 

رووداو دیجیتاڵ

بەرپرسی نووسینگەی رزگارکردنی کوردانی ئێزدی لە دەستی داعش دەڵێت، دوای هێرشی داعش زۆربەی ئێزدییەکان ئاوارەی شارەکانی هەرێمی کوردستان بوون، لەو ژمارەیە تەنیا 20%یان گەڕاونەتەوە سنووری خۆیان. دەشڵێت، جێبەجێکردنی رێککەوتنی شنگال لە ئەستۆی حکومەتی عێراقدایە، بەڵام تائێستا تەنانەت “یەک خاڵ”ی رێککەوتنەکەی جێبەجێ نەکردووە.

رۆژی دووشەممە 9-1-2023، حوسێن قائیدی، بەرپرسی نووسینگەی رزگارکردنی کوردانی ئێزدی لە دەستی داعش بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: “ئێزدییەکانی عێراق ژمارەیان نزیکەی 550 هەزار کەسە؛ لەدوای هێرشی داعش بۆ سەر شنگال، 360 هەزاریان ئاوارەی شارەکانی هەرێمی کوردستان بوون، لەو ژمارەیە تەنیا 20%یان گەڕاونەتەوە بۆ زێدی خۆیان.”

کوردی ئێزدی لە هەرێمی کوردستان لە 19 کەمپدان، سەبارەت بە هۆکاری نەگەڕانەوەیان بۆ شنگال، حوسێن قائیدی گوتی: “ئێزدییەکان دەڵێن، ئامادەین لەژێر خێمەدا بژین بەس نەگەڕێینەوە بۆ شنگال؛ هۆکارەکەی ئەوەیە رێککەوتنی هەولێر و بەغدا بۆ ئاساییکردنەوەی دۆخی شنگال جێبەجێ نەکراوە، گرووپی چەکداری زۆر لە سنوورەکە هەن و مینێکی زۆریش لە ناوچەکەدا چێندراون.”

حوسێن قائیدی ئاماژەی بەوەش کرد: “رێککەوتنی عێراق و هەرێمی کوردستان بە ئاگاداریی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ ئاساییکردنەوەی دۆخی شنگال کراوە، بەڵام تاوەکو ئێستا حکومەتی عێراق یەک خاڵی جێبەجێ نەکردووە.”

باسی لەوەش کرد، جێبەجێکردنی رێککەوتننامەکە لە ئەستۆی حکومەتی عێراقدایە، چونکە ئەوان ئێستا لە شنگال و دەوروبەری جێگیرن. گوتیشی: “یەکێک لە جێبەجێکردنی خاڵەکان نەهێشتنی گرووپە چەکدارەکانە کە ئێستا چەندین گرووپی چەکدار و حەشدی شەعبی و سوپای عێراق هەن، بەگوێرەی رێککەوتنەکە دەبێت تەنیا پۆلیسی عێراق لە شنگالدا هەبێت.”

بەرپرسی نووسینگەی رزگارکردنی کوردانی ئێزدی لە دەستی داعش باسی لەوەش کرد کە یەکێک لەو هۆکارانەی حکومەتی عێراق رێککەوتنی هەولێر و بەغدای جێبەجێ نەکردووە “ئەجێندای وڵاتی ناوچەکە بووە.”

بەهۆی هێرشی چەکدارانی داعشەوە، لە شنگال 6 هەزار و 417 کەس دەستبەسەرکران و بێسەروشوێن بوون. حوسێن قائیدی گوتی: “تائێستا 3 هەزار و 562 کەسیان رزگار کراون، 339 پیاو، هەزار و 209 ژن و زیاتر 2 هەزار و 14 منداڵیش لە هەردوو رەگەز.”

مقالات ذات صله

الرد

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Copyright © 2021 by Lalish Media Network .   Developed by Ayman qaidi