شوبات 08, 2023

Lalish Media Network

صحيفة إلكترونية يومية تصدر باشراف الهيئة العليا لمركز لالش الثقافي والاجتماعي في دهوك - كوردستان العراق

ئەنجوومەنێ وەزیرێن عێراقێ بڕیاردا خانيێن سنوورێ شنگالێ بێنه‌ تاپۆ کرن

ئەنجوومەنێ وەزیرێن عێراقێ بڕیاردا خانيێن سنوورێ شنگالێ بێنه‌ تاپۆ کرن
رووداو دیجیتاڵ

ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆ سێشەممەدا چەند بڕیارێکی دا. یەکێک لە بڕیارەکان تاپۆکردنی خانووەکانی سنووری شنگالە.نووسینگەی راگەیاندنی محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق بڵاویکردەوە، لە ساڵی 1975ەوە خەڵکێکی زۆر لە سنووری شنگال خانوویان بەناو نەکراوە، ئەوەش بەهۆی سیاسەتەکانی دەسەڵاتی پێشووی عێراقەوە.

وەک لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە، لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراقدا رەزامەندی درا لەسەر بەناوکردنی خانوو و کۆمەڵگەکانی خانەسۆر، دووگرێ، بۆرک، کۆهبل، تەل قەسەب، تەل عوزێر، سیپا شێخدری و کرزرک.

هەر لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراقدا چەند بڕیارێکی دیکە دران. وەک، دامەزراندنی وانەبێژان و فەرمانبەرانی گرێبەستی وەزارەتی پەروەردە.

هەروەها ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاریدا پلەی وەزیفی بۆ گرێبەستەکانی سەرجەم وەزارەتەکان دابنرێت، وەک ئەوەی لە یاسای ئاسایشی خۆراکدا هاتووە و لە نێو پرۆژەیاسای بودجەی ساڵی دارایی 2023 جێگەی دەکرێتەوە.

ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق هەروەها رەزامەندیدا کە وەزارەتی دارایی (11031) پلەی وەزیفی دابنێت بۆ کردنە هەمیشەیی ئەو کارمەندانەی گرێبەستن و لە کۆمپانیاکانی سەر وەزارەتی نەوت کاردەکەن.

بڕیارەکە دوو گرووپ دەگرێتەوە. یەکەم: ئەوانەی پێش 2ی تشرینی یەکەمی 2019 گرێبەستیان لەگەڵ کراوە کە ژمارەیان 8338 کەسە لەنێویاندا پاسەوانی ئەمنی. دووەم: ئەوانەی پاڵپشت بە مادەی (11/چوارەم/ ئەلف) لە یاسای بودجەی (1ی ساڵی 2019) و بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیران ( ش 74ی ساڵی 2019) گرێبەستیان بۆ کراوە کە ژمارەیان 1678 کەسن.

هەروەها ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق رەزامەندیدا کە ئەوانەی بە کرێی رۆژانە لە وەزارەتی نەوت گرێبەستیان لەگەڵ کراوە بکرێنە گرێبەست.
ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق دۆسیەی گرێبەستەکانی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانیشی تاوتوێکرد کە ساڵانێکە درێژەی کێشاوە و یەکلانەکراوەتەوە. ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق رەزامەندیدا لەسەر ئەوەی وەزارەتی دارایی 3193 پلەی وەزیفی لە کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکان دابنێت بەمەبەستی کردنە هەمیشەیی و ئەوەش ئەو کەسانە دەگرێتەوە پێش 2ی تشرینی یەکەمی 2019 گرێبەستیان کردووە.

هاوکات بۆ جێبەجێکردنی رێنموونی سەرۆکوەزیرانی عێراق تاوەکو چین و توێژی زیاتر لە فۆرمی خۆراک سوومەند بن لەنێو فەرمانبەراندا، ئەوەش بەهۆی کاریگەرییەکانی بەرزبوونەوەی نرخ لە بازاڕی نێوخۆییدا، بۆیە ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاریدا پسووڵەی خۆراک بکێشێتەوە لە بەڕێوەبەرە گشتییەکان بەسەرەوە لەگەڵ ئەوانەی مووچەکەیان لە سەرووی 2 ملیۆن دینارە.

مقالات ذات صله

الرد

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Copyright © 2021 by Lalish Media Network .   Developed by Ayman qaidi