قاسم شه‌شۆ: شنگال يا ئارام نينه و به‌رده‌وام مه‌ترسی ل سه‌ره
وشه:
مه‌ترسیی به‌رده‌وام له‌سه‌ر شنگال هه‌یه به‌هۆی بۆردمانی به‌رده‌وامی فڕۆكه‌كانی توركیا. فه‌رمانده‌یه‌كی پێشمه‌رگه ده‌ڵێت، شارۆكه‌كه نائارامه و خه‌ڵكیش ئاماده نین به‌و شێوه‌یه بگه‌ڕێنه‌وه شنگال.قاسم شه‌شۆ فه‌رمانده‌ی هێزی پێشمه‌رگه‌ی شنگال، بۆ “وشه” گوتی، توركیا به‌رده‌وامه له بۆردمانكردنی شنگال و جارێكی تر ئۆتۆمبێلێكی په‌كه‌كه‌ی كردووه‌ته ئامانج و دوو كه‌سی تێدا كوژراون.
خه‌ڵك ئه‌م دۆخه ده‌بینن، ئاماده نین بگه‌ڕێنه‌وه بۆ شنگال .هێرشه‌كه له ناوچه‌ی بارێی سه‌ربه شارۆكه‌ی شنگال رووی داوه، ئه‌مه‌ش وایكردووه كه ئاسایش و ئارامی له شنگال نه‌مێنێت و به‌رده‌وام مه‌ترسیی هێرش و ته‌قینه‌وه‌ی له‌سه‌ر هه‌بێت، بۆیه كه خه‌ڵك ئه‌م دۆخه ده‌بینن، ئاماده نین بگه‌ڕێنه‌وه بۆ شنگال .
ئه‌و گوتی، ئه‌وانه‌ی ده‌بنه قوربانی ئه‌و بۆردمانانه به‌هۆی په‌كه‌كه‌وه زیاتر خه‌ڵكی شنگالن، چونكه زیاتر ئه‌وان به‌كار دێنن و ئه‌وان له‌ناو شنگال هاتوچۆ ده‌كه‌ن، بۆیه قوربانیی ئه‌م دۆخه‌ی ئێسته له شنگال په‌كه‌كه‌یه.
جێی باسه شنگال له‌وه‌ته‌ی ئازاد بووه، ئارامی به‌خۆیه‌وه نه‌بینیوه، چونكه گرووپی جیاوازی میلیشیایی له شارۆكه‌كه هه‌ن و هه‌ر ئه‌وه‌ش وایكردووه، خه‌ڵكی ئاواره‌بووی شارۆكه‌كه نه‌گه‌ڕێنه‌وه سه‌ر ماڵوحاڵی خۆیان.