ئازار 29, 2024

Lalish Media Network

صحيفة إلكترونية يومية تصدر باشراف الهيئة العليا لمركز لالش الثقافي والاجتماعي في دهوك - كوردستان العراق

دوو هەزار رزگاربوويێن دەستێ داعش چارەسەريا دەروونى وەرگرتيە

دوو هەزار رزگاربوويێن دەستێ داعش چارەسەريا دەروونى وەرگرتيە

وشه‌:

بەرپرسی نووسینگەی رزگاركردنی كوردانی ئێزدی لە دەستی داعش رای گەیاند، تائێستە لە هەرێمی كوردستان و دەرەوە دو هەزار رزگاربووی دەستی داعش چارەسەری دەروونیان وەرگرتووە.

ئەمڕۆ دووشەم هەشتی ئاب، حوسێن قایدی بەرپرسی نووسینگەی رزگاركردنی كوردانی ئێزدی لە دەستی داعش، بۆ “وشە” گوتی، ئەو كوردانەی ئێزدی كە لە دەستی داعش رزگاربوونە لە ئەڵمانیا چارەسەری دەروونیان وەرگرتووە كە زیاتر لە هەزار ژن و منداڵ دەبن.

ئەڵمانیا رۆڵی سەرەكی بینیوە
روونیشی كردەوە كە ئەڵمانیا رۆڵی سەرەكی بینیوە لە چارەسەركردنی ئەو كەسانەی لە دەستی داعش رزگاربوون و تووشی كێشەی دەروونی هاتوون.

قایدی ئاماژەی بۆ ئەوەیش كرد كە تائێستە دیار نیە كە هیچ بەشێكی تر چارەسەریان لە دەرەوەی وڵات بۆ دەكرێت یا نا، بەڵام لە پارێزگای دهۆك لەلایەن حكوومەتی هەرێمی كوردستان سەنتەرێكی تایبەت بۆ چارەسەركردنی لایەنی دەروونی رزگاربووان كراوەتەوە و لەوێیش هەزار كەسی تر چارەسەریان وەرگرتووە.

” هەر رزگاربوویەك بیەوێت دەتوانی سەردانی نووسینگەكەمان بكات و نووسراوێكی پێدەدەین و چارسەری بۆ دەكرێت”حوسێن قایدی وای گوت.

دوای رزگاركردنیان لە دەستی داعش، زۆربەی قوربانییەكان رووبەڕووی دەستدرێژی سێكسی و تێكچوونی دۆخی دەروونی بوونەتەوە، بۆیەئەوانە پێویستە چەندان مانگ لەژێر چارەسەری دەروونیدا بن.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

مقالات ذات صله

الرد

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Copyright © 2021 by Lalish Media Network .   Developed by Ayman qaidi