ب فەرمانا سهرۆكێ حكومهتا ههرێمێ،كۆمهلگهها خانکێ بوو ناحیە
باسنيوز:
فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بڵاوی کردەوە، بە فەرمانی مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، خانکێ لە سنووری پارێزگای دهۆک دەکرێت بە ناحیە.
فەرمانگەکە بڵاوی کردەوە، لە درێژەی ھەنگاوەکانی کابینەی نۆیەمی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بۆ بە ناحیەکردن و قەزاکردنی شارەکانی ھەرێمی کوردستان، لە پێناو کارئاسانی بۆ کاروباری ھاووڵاتیان و شۆڕکردنەوەی دەسەڵاتەکان لە ھەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ دووشەممە ١٣ـی حوزەیرانی ٢٠٢٢، بە فەرمانی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان، (خانکێ) لە سنووری پارێزگای دھۆک کرا بە ناحیە، لە ڕۆژی دەرچوونی فەرمانەکەوە ڕێکاری کاڕگێری پێویست بۆ ئەم مەبەستە دەگیرێتەبەر.
ناحیەی خانکێ دەبێتە یەکێکی دیکە لە ناحیەکانی سنووری قەزای سێمێل لە پارێزگای دهۆک.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی