قایمقامێ شنگال:عێراقێ هێز بۆ كۆنتڕۆڵكرنا سنوورى هنارتبوو، به‌لێ هێشتا چه‌کدارێن په‌که‌کێ ل سو,ریا دئێنه شنگالێ
باسنيوز:
قایمقامی قه‌زای شنگال، باس له ئاڵۆزییه‌کانی شنگال ده‌کات و ئاماژه به‌وه ده‌کات، که هیچ گهرهنیتیهک نییه بۆ ئه‌وه‌ی دووباره شه‌ڕ و تێهه‌ڵچوون له نێوان په‌که‌که و سوپای عێراق دروست نه‌بێته‌وه.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 16/5/2022، نایف سه‌یدۆ به (باس‌نیوز)ی راگه‌یاند: ئێستا دۆخی شنگال له دوای شه‌ڕی سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه، كه‌مێك ئارام بووه‌ته‌وه، به‌ڵام گره‌نتی ئه‌وه نییه دووباره شه‌ڕ له نێوان په‌که‌که و سوپای عێراق له شنگال سه‌ر ههڵنهدهداتهوه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد: ماوه‌یه‌ک پێش ئیستا، سوپای عێراق هاتووه‌ته سنووری شنگال و سووریا به مه‌به‌ستی کۆنتڕۆڵکردنی ناوچه‌که و ئیستا سوپای عێراق هاتوون، گوایه رێککه‌وتنی هه‌ولێر و به‌غدا جێبه‌جێ بکه‌ن، به‌ڵام تائێستا یه‌ک خاڵی ئه‌و رێککه‌وتنه جێبه‌جێ نه‌کراوه، ئیستاش به‌پێی قسه‌ی خه‌ڵکی شنگال له ناوچه‌ی بارا له سنوونێ، چه‌کداری په‌که‌که به‌رده‌وام له سووریاوه دێنه شنگال.
گوتیشی: جیا له پرسی په‌که‌که، له شنگال به‌شێکی یه‌کجار زۆری كوردانی ئێزدی ئاواره‌ی ده‌ره‌وه‌ی وڵات بوون، تا په‌که‌که‌ش له‌و سنووره بێت، خه‌ڵک ناگه‌ڕێته‌وه شنگال و په‌که‌که ده‌بێت شنگال چۆڵ بکات، کاریان له‌وێ نییه و ئه‌وان خه‌باتیان له باكووری كوردستان و تورکیایه، به پێچه‌وانه‌وه ره‌نگه په‌که‌که کاره‌ساتی گه‌وره به‌سه‌ر شنگالدا بهێنێت.