نەتەوەيێن ئێكگرتى: تێکدەرێن نافخۆیی و دەرەکی جيێ خۆ ل شنگال نابت
هەولێر-KDP.info-
نەتەوە یەکگرتووەکان لەبارەی شەڕ و پێکدادانەکانی سوپای عێراق و چەکدارانی پەکەکە و دۆخی شنگال جەخت دەکاتەوە کە تێکدەرانی ناوخۆیی و دەرەکی لە شنگال جێیان نابێتەوە.
نوێنەرایەتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق (UNAMI) پەیامێکی لەبارەی دۆخی شنگال و ئاڵۆزییەکانی نێوان چەکدارانی پەکەکە و سوپای عێراق بڵاوکردۆتەوە و تێیدا هاتووە “زۆر نیگەرانین لە هەمبەر پێکدادانەکانی شنگال و لێکەوتە خراپەکانی بۆ سەر هاووڵاتییانی سڤیل.”
ئاماژەی بەوەش داوە کە “پێویستە ئاسایش و سەقامگیری شنگال لە سەرووی هەموو شتێک بێت. ئەوان لە ڕابردوودا ئازاری زۆریان چەشتووە و شایستەی ئاشتین لە سایەی دەسەڵاتی دەوڵەتدا.”
(UNAMI) لە پەیامەکەیدا جەختیشی کردۆتەوە کە تێکدەرانی ناوخۆیی و دەرەکی لە شنگال جێیان نابێتەوە.