وەیس نایف:حکوومەتا عێراقێ دكارت ب ساناهى پەکەکێ ژ شنگال دەربێخت
وشه:
سەرۆکی پێشووی ئەنجوومەنی شارەدێی شنگال گوتی، ئەو ھاشوھۆشەی پەکەکە دەیکات و خەڵکی خۆی دێنێتە سەر شەقام و ھەرەشە دەکات ھیچ سوودی نییە، حکوومەتی عێراق دەتوانێ لەماوەیەکی کەمدا دەریان بکات.
وەیس نایف سەرۆکی پێشووی ئەنجوومەنی شارەدێی شنگال بە “وشە”ی گوت، ئەو ھاشوھۆشەی پەکەکە لە شنگال و میدیای خۆیان دەیکات و ھەڕەشەی شەڕ دەکەن و ناچنە دەرێ لە شنگال، تەنیا چەند کەسێکن و دەیانەوێت لەڕێی ئەوانەوە وابکەن لە شنگال بمینێنەوە، ئەگەر نا بڕیار درا کە لەشنگال دەربکرێن و تازە کۆتایی پێ ھاتووە.
وەیس نایف گوتی، پەکەکە راست ناکات کە دەڵێت خەڵکی شنگال لەگەڵ ئەوانە، چونکە 80%ـی خەڵک لە ھەرێمی کوردستانن و پشتگیریی لە حکوومەتی ھەرێم دەکەن و دژی پەکەکەن، بەھۆی نەبوونی حکوومەتی ھەرێم لە شنگال نەگەراونەتەوە و ئەوانەی لە شنگالیشن دژی پەکەکەن، بۆیە ئەگەر حکوومەتی عێراق بیەوێت لە ماوەیەکی کەمدا دەریان دەکەن و ناتوانن یەک شتیش بکەن.
زیاتر گوتی، ئەوەی پەکەکە دەیکات بۆ بەرژوەندیی خەڵکی شنگال نییە و بۆ ئەوەیە ئەو قاچاغچیاتیەی لە شنگال دەیکەن لەدەستیان نەچێت، بۆیە لەرێی میدیوەا جنێو دەدەن و چەند کەسێکیان ھێناوە گوایە خۆپیشاندان دەکەن ئەمەش ھیچ سوودی بۆ ئەوان نابێت.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی