“پەکەکێ زیندانێن نھێنی ل شنگال ھەنە”
هەولێر-KDP.info-
هه‌بوونی په‌كه‌كه له شنگال نیگه‌رانیی شنگالییه‌كانی لێ كه‌وتووه‌ته‌وه و به‌هۆی ئه‌وانه‌وه ده‌ستی ئاوه‌دانی به شاره‌كه ناگات، جیا له‌وه‌ش، شنگال كراوه‌ته ناوه‌ندێكی سه‌ربازیی په‌كه‌كه و خه‌ڵكی سڤیل بۆ كاری سه‌ربازی و سیاسی به‌كار ده‌هێنن و به‌شێكیشیان به‌و هۆیه‌وه ناتوانن بگەڕێنه‌وه شاره‌كه.
هه‌بوونی په‌كه‌كه له شنگال گرفتی ئیداری و سیاسیی بۆ شاره‌كه دروست كردووه، له‌ناو شنگال چه‌ندین هێزی سه‌ربازیی سه‌ر به په‌كه‌كه هه‌یه و به‌شێكیان خه‌ڵكی ڕۆژئاوای كوردستانن و به‌شێكیان له باكووری كوردستانه‌وه هێنراون. به‌پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ، له شنگال په‌كه‌كه منداڵی بۆ كاری چه‌كداری به‌كار هێناوه، ماوه‌یه‌ك پێش ئێستاش خانه‌واده‌ی منداڵه‌كان خۆپێشاندانیان کرد و داوای چاره‌نووسی منداڵه‌كانیان كرد، ئێستاش زانیاریی گرنگ له‌باره‌ی هه‌بوونی زیندانی نهێنیی په‌كه‌كه له شنگال بڵاو بووه‌ته‌وه، به‌شێك له‌و زیندانانه وا باس ده‌كرێت كه له چیای شنگالن و به‌شێكیان له ده‌ره‌وه‌ی سنوونێن. سه‌ید چه‌تۆ، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای مووسڵ، بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: “ئه‌وه‌نده‌ی ئێمه ئاگادار بین، قائیمقامی شنگال باسی كردووه كه په‌كه‌كه زیندانی نهێنیی له شنگال داناوه، هه‌ربۆیه ده‌بێت نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له‌و بارەیەوه ئاگادار بكرێنه‌وه، چونكه خه‌ڵكی شنگال خۆپێشاندانیان كردووه و باسیان له‌وه كردووه كه منداڵیان له‌لایه‌ن په‌كه‌كەوە ڕفێنراون و گرفتی شنگال ئه‌وه‌یه كه ده‌بێ كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی به‌جددی بێته سه‌رخه‌ت و له سه‌ردانی نوێنه‌رانی شنگال بۆ لای مسته‌فا كازمی، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق ئه‌ویش ئاماژه‌ی به‌وه داوه كه ده‌بێ گرفتی ئیداره‌ی شنگال و قایمقامی شنگال چاره‌سه‌ر بكرێت. ئه‌ویش گه‌ڕانه‌وه‌ی ئیداره‌ی شنگال و ده‌رچوونی په‌كه‌كه له شاره‌كه‌یە و ده‌بێت ئه‌مه بچێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه”.
ڕایشیگه‌یاند: ”ده‌بێت حكوومه‌تی عێراق له شنگال هاوكاری بۆ په‌كه‌كه ڕاوه‌ستێنێت، پێشووتر له چوارچێوه‌ی حه‌شددا هاتوون و هاوكاریی په‌كه‌كه‌یان كردووه و خه‌ڵكیش له شنگال خۆپێشاندانیان كردووه كه ده‌بێت كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی و حكوومه‌تی هه‌رێم و به‌غدا په‌كه‌كه له شنگال بكه‌نه ده‌ره‌وه، چونكه په‌كه‌كه هۆكاره بۆ ئه‌وه‌ی ئاواره‌كان نه‌گه‌ڕێنه‌وه سه‌ر زێدی خۆیان، له 2014ــ‌وه په‌كه‌كه هاتوونه‌ته شنگال و كردوویانه به پێگه‌ی خۆیان، حكوومه‌تی ناوخۆی مووسڵ به هه‌ماهه‌نگیی به‌غدا و هه‌ولێر گرنگه گفتوگۆ له‌گه‌ڵ په‌كه‌كه بكه‌ن و شنگال چۆڵ بكه‌ن.”
تا ئێستا ئاشكرا نه‌بووه كێ له‌ناو ئه‌و زیندانه نهێنیانه‌ی په‌كه‌كه‌دان، به‌ڵام وه‌ك باس ده‌كرێت به‌شێكیان نه‌یاری په‌كه‌كه و به‌شێكیان به حوكمی ئه‌وان سیخوڕییان كردووه.
شێخ شامۆ، ڕاوێژكاری سه‌رۆكی حكوومه‌ت بۆ كاروباری ئێزدیه‌كان ژبۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌باره‌ی دۆخی شنگال و خراپیی ئیداره‌ی شاره‌كه‌وه ده‌ڵێت: “په‌یامی نوێنه‌ری نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له عێراقدا له مناسه‌به‌ی 3ی 8 ئه‌وه بووه كه په‌یامێكیان داوه‌ته كوردستان و عێراقیش كه به‌زووترین كات تێگه‌یشتنی ده‌ستووری له‌سه‌ر شنگال بكرێت و كۆبوونه‌وه‌ی له‌سه‌ر بكرێت و چاره‌نووسی شنگال یه‌كلا بكرێته‌وه، چونكه نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ددانیان به‌وه‌دا ناوه کە دۆخی شنگال خراپترین دۆخه، چ ده‌ستوه‌ردانی ده‌ره‌كی و جێگیربوونی هێزی په‌كه‌كه و چ ئه‌جێندای عێراق له شنگال، خۆ ڕاسته شنگال سه‌ر به مووسڵه، به‌ڵام هیچ په‌یوه‌ندیی به مووسڵه‌وه نییه، كێشه‌كه ئه‌وه‌یه كه وه‌زیر و به‌رپرسانی عێراق دێن مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌و ئیدارەیە ناكه‌ن، چونكه پێیان وایه ناشه‌رعییه، به‌ڵام به‌شێكیان كه سه‌ر به حه‌شدن ده‌یانه‌وێت مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌و ئیداره‌ی شنگال بكه‌ن كه په‌كه‌كه ئیداره‌ی ده‌كات، ئه‌وه‌ش مه‌ترسیداره له‌سه‌ر شنگالییه‌كان و خه‌ڵكی سڤیلی ئه‌و ناوچانه، ئه‌مه شنگالییه‌كانی ناچار كردووه كه ژیانی خه‌یمه‌یان لا باشتر بێت له‌وه‌ی ئێستا له شاره‌كه‌یان هه‌یه”.
گوتیشی: “جیا له زیندانی نهێنی له‌لایه‌ن په‌كه‌كه‌وه، ڕفاندنی منداڵ و خراپیی دۆخی ناوچه‌كه وای كردووه خه‌ڵك خۆپێشاندانی كردووه و وێنه‌ی منداڵی خۆیان به‌رز كردووه‌ته‌وه كه له‌لایه‌ن په‌كه‌كه‌وه ڕفێنراون و به‌شێكیان له‌و منداڵانه ڕفێنراون بۆ قه‌ندیل و ناوه به ناوه له شوێنی جیاوازه‌ی شاره‌كه سه‌ربازگه ده‌كه‌نه‌وه، په‌كه‌كه خه‌ڵكی ساده به‌كار ده‌هێنن، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هێزی توندڕه‌ون، زیندانی نهێنیشیان هه‌یه له شنگال، ئێمه بۆچی ده‌ڵێین په‌كه‌كه سیاسه‌تی ترسناندن له شنگال به‌كار ده‌هێنێت، سیاسه‌تی ترساندن زیندانه، ڕفاندنه، كوشتنه، ئه‌مه‌ش وا ده‌كات ئارامی له شنگال پەیدا نه‌بێت، خه‌ڵك بترسێت، ئه‌وه‌ش واجبی عێراقییه پێش ئه‌وه‌ی كوردستانی بێت، چونكه ناكرێت هێزی سه‌ربازی له ده‌ره‌وه‌ی عێراق هه‌بێت و له قانوونی عێراقیدا ئیداره‌ی زاتی له‌كوێیه؟ بۆیه ده‌بێت ئیداره‌ی شنگال بگه‌ڕێته‌وه بۆ پێش 2014.”