ئازار 28, 2024

Lalish Media Network

صحيفة إلكترونية يومية تصدر باشراف الهيئة العليا لمركز لالش الثقافي والاجتماعي في دهوك - كوردستان العراق

لیستا تاوانێن داعش ل دژى ئێزديان هاته‌ به‌لاڤكرن

لیستا تاوانێن داعش ل دژى ئێزديان هاته‌ به‌لاڤكرن
باسنيوز:
لیستی تاوانەکانی رێکخراوی تیرۆریستی داعش لە دژی کوردانی ئێزدی، بڵاو دەکرێتەوە.
بەپێی لێدوانێکی رۆژنامەوانی، نووسینگەی رزگارکردنی رفێندراوە ئێزدییەکان، لە پارێزگای دهۆک، ئەو تاوانانەی ئاشکرا کردووە، کە چەکدارانی داعش دەرهەق بە کوردانی ئێزدی ئەنجامیان داون.
لیستی تاوانەکانی داعش لە دژی کوردانی ئێزدی:
– ئاوارەکردنی نزیکەی 360 هەزار کەس.
– شەهیدکردنی هەزار و 293 کەس.
– دروستکردنی دەیان گۆڕی بە کۆمەڵ بۆ کوردانی ئێزدی، کە تا ئێستا 83یان دۆزراونەتەوە.
– بێ باوککردنی دوو هەزار و 745 منداڵ.
– تەقاندنەوەی 68 مەزار و پەرستگەی ئاینیی کوردانی ئێزدی.
– رفاندنی شەش هەزار و 417 هاووڵاتیی کوردی ئێزدی.
– پەناهەندەبوونی زیاتر لە 100 هەزار هاووڵاتیی کوردی ئێزدی بۆ ئەوروپا.
هەروەک نووسینگەکە رایگەیاندووە، تا ئێستا هەزار و 199 ژن و 339 منداڵی رفێندراو لەژێر چنگی داعش رزگار کراون و چارەنووسی دوو هەزار و 887 هاووڵاتیی کوردی ئێزدیی رفێندراویش دیار نییە.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

مقالات ذات صله

الرد

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Copyright © 2021 by Lalish Media Network .   Developed by Ayman qaidi