تشرینی یه‌كه‌م 22, 2019

Lalish Media Network

صحيفة إلكترونية يومية تصدر باشراف الهيئة العليا لمركز لالش الثقافي والاجتماعي في دهوك - كوردستان العراق

13 خێزانێن ئێزدی ڤه‌گەريانه‌ شنگال

13 خێزانێن ئێزدی ڤه‌گەريانه‌ شنگال

وشه‌:
شانەی راگەیاندنی تەناهی عێراق رای گەیاند كە 13 خێزانی ئێزیدی لەوانەی لەدەستی رێكخراوی داعش هەڵاتبوون و لە سووریا نیشتەجێ بووبوون، گەڕێندراونەتەوە بۆ شارۆكەی شنگال.

شانەكە ئەمڕۆ سێشەم لە بەیاننامەیەكدا رای گەیاند كە دەزگای تەناهی نیشتیمانی سەرپەرشتی گەڕانەوەی 13 خێزانی ئێزیدی كردووە كە ژمارەیان 70 كەس بووە و ئەوان لە كەمپی نیرووز لە سووریاوە گەڕێندراونەتەوە شوێنی نیشتەجێبوونیان لە شارۆكەی شنگال.

وەك لە بەیاننامەكەدا هاتووە ئەو خێزانانە لە 2014 لەدەستی رێكخراوی داعشەوە هەڵاتوون و لەو كەمپەدا جێگیركرابوون و لەدوای لێوردبوونەوە لە بەڵگەنامە و ناسنامەكانیان و دڵنیابوونەوە لە دۆخی تەناهیان بۆ شنگال گەڕێندراونەتەوە.

دوێنێ نووسینگەی رزگاركردنی رفێندراوانی ئێزیدی سەر بە حكوومەتی هەرێمی كوردستان دوا ئاماری قوربانیانی ئێزیدی بڵاو كردەوە كە لە مانگی ئابی 2014 لەسەر دەستی داعش لەدوای داگیركردنی ناوچەكانیان لە شنگال و دەوروبەرییەوە كارەساتیان بەسەر ئەواندا هێنا.

وەك لە بەیاننامەیەكی نووسینگەكەدا هاتووە، بەپێی ئامارەكانی نەتەوە یەكگرتووەكان لەبارەی قوربانیانی ئێزیدی كە لەلایەن رێكخراوی داعشەوە كارەساتیان بەسەردا هات، ژمارەكان وەك لەخوارەوەن.

ژمارەی كوردانی ئێزیدی لە عێراق نزیكەی 550.000 كەس دەبێت.
ژمارەی ئاوارەكان بەهۆی داگیركاری داعشەوە دەگاتە 360.000 كەس.
ژمارەی شەهیدان لە رۆژانی سەرەتای داگیركارییەكە گەیشتە 1293 كەس.

ژمارەی منداڵانی بێ دایك و باوك وەك لە خوارەوەیە:
منداڵانی بێباوك 1759.
مناڵانی بێدایك 407.
منداڵانی بێ دایك و باوك 359.
منداڵانی تا ئێستە دایك و یاوكیان بەدەست داعشەوەن 220.
كۆی ژمارەی منداڵانی بێ دایك و باوك دەگاتە 2745.

ژمارۆەی گۆڕە بەكۆمەڵەكان كە تا ئێستە ئاشكرابووبن 80 گۆڕی بەكۆمەڵە. جیا لە دەیان گۆڕی تاكەكەسی.

ژمارەی مەزارە وێرانكراوەكان لەلایەنی داعشەوە 68 مەزار.

ژمارەی ئەو ئێزیدیانەی بۆ دەرەوەی عێراق و هەرێمی كوردستان كۆژیان كردووە زیاتر لە 100 هەزار كەس دەبێت.

ژمارەی رفێنراوانی ئێزیدی دەگاتە 6417 لەوانە:
3548 مێیە و 2869 نێر.

ژمارەی ئێزیدییەكانی رزگاریان بووە لە دەستی داعش:
كۆی ژمارەیان 3476 كەسە لەوانە 1184یان ژن و 337 پیاو و 1020 كچ و 935 كوڕن.

ژمارەی ئەوانەی ماون 2941 كەسن كە 1344یان مێن و 1597یان نێرن.

مقالات ذات صله

الرد

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Copyright © 2018 by Lalish Media Network .   Developed by Ayman Qaidi.