ئه‌یلول 18, 2019

Lalish Media Network

صحيفة إلكترونية يومية تصدر باشراف الهيئة العليا لمركز لالش الثقافي والاجتماعي في دهوك - كوردستان العراق

ژنێن داعش ل كه‌مپه‌كا سووریا كچه‌كا ئێزدی كوشت

ژنێن داعش ل كه‌مپه‌كا سووریا كچه‌كا ئێزدی كوشت

K24 – هه‌ولێر:

به‌ گوێره‌ی چالاكوانێكی ئێزدی، ژنانی داعش، كه‌ له‌ كامپی هۆلی رۆژئاوای كوردستان ده‌ستبه‌سه‌رن، كچه‌ رفێندراوێكی ئێزدی له‌ناو كامپه‌كه‌ ده‌كوژن.

عیسا سه‌عدۆ، چالاكوانی ئێزدی، به‌ ئاژانسی سپوتنیكی رووسی راگه‌یاندووه‌، كه‌ ئێواره‌ی دوێنێ، ژنان و خێزانی چه‌كداره‌ داعشه‌كان، كه‌ له‌ كامپی هۆلی ئاواران ده‌ستبه‌سه‌رن، له‌ كچێكی 20 ساڵانی ئێزدیان داوه‌ و به‌ هۆیه‌وه‌ كچه‌كه‌ گیانی له‌ده‌ستداوه‌.

تا ئێستاش ناسنامه‌ی ئه‌و كچه‌ ئێزدییه‌، ئاشكرا نه‌كراوه‌ و به‌ نهێنی له‌لایه‌ن به‌رپرسانی كامپه‌كه‌ ماوه‌ته‌وه‌، كه‌ یه‌كێكه‌ له‌وانه‌ی له‌كاتی په‌لاماردانی شنگال له‌لایه‌ن داعشه‌وه‌ رفێندراوه‌.

كامپی هۆل، كه‌ ئاواره‌ و په‌نابه‌ری تێدا ده‌ژی، به‌شێك له‌ هاوسه‌ر و ژن و منداڵه‌كانی چه‌كدارانی داعشیشی تێدا ده‌ستبه‌سه‌رن، كه‌ ده‌كه‌وێته‌ پارێزگای حه‌سه‌كه‌ی رۆژئاوای كوردستان.

ئه‌و چالاكوانه‌ راشیگه‌یاندووه‌، ئێستا به‌رپرسانی ئه‌منی كامپه‌كه‌، كه‌ ئاسایشی په‌یه‌ده‌ن، له‌ هه‌وڵدان ته‌رمی كچه‌كه‌ بگه‌ڕێننه‌وه‌ شنگال.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌، ئه‌و كچه‌ ئێزدیانه‌ی له‌ناو كامپه‌كه‌دان، ناوێرن ناسنامه‌ی خۆیان ئاشكرا بكه‌ن، كه‌ پێده‌چێت ژماره‌یه‌كی زۆری كچ و ژنی ئێزدی له‌ كامپه‌كه‌ بن، به‌ڵام تا ئێستا به‌ فه‌رمی ژماره‌یان ئاشكرا نه‌كراوه‌.

مقالات ذات صله

الرد

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Copyright © 2018 by Lalish Media Network .   Developed by Ayman Qaidi.