نیسان 03, 2020

Lalish Media Network

صحيفة إلكترونية يومية تصدر باشراف الهيئة العليا لمركز لالش الثقافي والاجتماعي في دهوك - كوردستان العراق

پەرلەمانێ كوردستانێ جه‌ژنا”خدر لیاس” ل كوردێن ئێزدی پیرۆزكر

پەرلەمانێ كوردستانێ جه‌ژنا”خدر لیاس” ل كوردێن ئێزدی پیرۆزكر

به‌بۆنه‌ی هاتنه‌وه‌ی جه‌ژنى رۆژووی “خدر ئیلیاس”ی كوردانی ئێزیدى، ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی كوردستان په‌یامێكی پیرۆزبایی ئاراسته‌ی خوشك و برایانی ئێزیدی له‌كوردستان و عێراق و جیهان ده‌كات، ئه‌مه‌ش ده‌قی په‌یامه‌كه‌یه‌:

بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی رۆژووی “خدر ئیلیاس”ی كوردانی ئێزیدی، جوانترین و گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی خوشك و برا ئێزیدییەكان لەكوردستان و عێراق و جیهان دەكەین و هیوادارین هەموو رۆژێكیان جەژن و خۆشی بێت، و لەسایەی كوردستانێكی ئازادو پێكه‌وه‌ژیانی ئاشتییانه‌ی نێوان سه‌رجه‌م پێكهاته‌كاندا هه‌میشه‌ له‌ئاشتی و ئارامی و تەباییدا بژین، و چیتر ئەو نەهامەتییانەی بەسەریاندا هاتووە دووبارەنەبنەوە،و بەسەرفرازی بگەڕێنەوە سەر زێدی باب و باپیرانی خۆیان، دووبارە پیرۆزبایی لەخوشك و برا ئێزدییەكان دەكەین و هیوادارین هەموو ساڵێك ئەم جەژنە بەخۆشی و شادی وئاسوودەیی و ئازادی بگێڕن.

ده‌سته‌ی سەرۆكایه‌تیی پەرلەمانی كوردستان

2020/2/19

مقالات ذات صله

الرد

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Copyright © 2018 by Lalish Media Network .   Developed by Ayman Qaidi.