ئاب 21, 2019

Lalish Media Network

صحيفة إلكترونية يومية تصدر باشراف الهيئة العليا لمركز لالش الثقافي والاجتماعي في دهوك - كوردستان العراق

پارتی 26 ساليا دامەزراندنا بنگه‌هێ لالش يێ ره‌وشه‌نبیری و كۆمەلایەتی پیرۆز دکت

پارتی 26 ساليا دامەزراندنا بنگه‌هێ لالش يێ ره‌وشه‌نبیری و كۆمەلایەتی پیرۆز دکت

هەولێر-KDP.info-

دەزگای رۆشنبیریی و راگەیاندنی پارتی دیموكراتی كوردستان برووسكەیەکی پیرۆزبایی بەبۆنەی (26) ساڵیادی دامەزراندنی بنكەی رۆشنبیریی و كۆمەڵایەتی لالش راگەیاند کە ئەمە دەقەکەیەتی:

بۆ بەڕێز شێخ شامۆ سەرۆكی بنكەی رۆشنبیری وكۆمەڵایەتی لالش

بەبۆنەی (26)ەمین ساڵوەگەڕی دامەزراندنی بنكەی رۆشنبیریی وكۆمەڵایەتی لالش، پیرۆزباییەكی گەرم و برایانە لە ئێوەو دەستەی باڵا و سەرجەم ئەندامانتان دەكەین و، بەهیوای بەردەوام بوون لە كار و چالاكییەكانتان و دەخوازین بۆ ساڵی داهاتوو زیاتر برەو بە كار و بەرنامەتان بدەن بۆ خزمەتكردنی كوولتوری و رۆشنبیری رەسەن، هەروەها هەنگاوی زیاتر بنێن بۆ پتەوكردن و بڵاوكردنەوەی گیانی برایەتی و لێبووردەیی و ئاشتەوایی لە نێوان پێكهاتە جیاجیاكانی كۆمەڵگەی كوردستانیی.

بنكەی لالش كە بەر لە (٢٦) ساڵ لەسەر دەستی دەستەبژێر و رۆشنبیرانی ئێزدی دامەزرا، دەسكەوتێكی دیكەی بزووتنەوەی رزگاریخوازی گەلەكەمانە، ئەو هەنگاوەش دەرفەتێكی مێژوویی رەخساند بۆ گەشانەوە و ناساندن و بەرزراگرتنی شوناسی ئێزدیاتی لەو دەڤەرەدا.

بەو بۆنەیەوە جارێكی دیكە پاڵپشتی تەواو و بەردەوامی پارتیمان، پارتی دیموكراتی كوردستان دووپات دەكەینەوە بۆ پاراستنی كوولتوری رەسەنی ئێزدیاتی و پێكەوەژیان و ساڕێژكردنی ئێش و ئازار و برینەكان و بنبڕكردنی پاشماوەی نەهامەتی و دەردەسەریەكان، هەروەها دابینكردنی ئارامیی و سەقامگیریی و برەو دان بە پێشكەوتنی واقیعی رۆشنبیریی و كۆمەڵایەتی و پەرەپێدان و ئاوەدانكردنەوەی زێدی ئێزیدیان.

جارێكی دیكە پیرۆز بێت ساڵیادی دامەزراندنی بنكەی رۆشنبیریی و كۆمەڵایەتی لالش و ھەر سەرکەوتووبن..

دەزگای رۆشنبیریی و راگەیاندنی

پارتی دیموكراتی كوردستان

12/5/2019

مقالات ذات صله

الرد

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Copyright © 2018 by Lalish Media Network .   Developed by Ayman Qaidi.