شوبات 20, 2020

Lalish Media Network

صحيفة إلكترونية يومية تصدر باشراف الهيئة العليا لمركز لالش الثقافي والاجتماعي في دهوك - كوردستان العراق

قاسم شه‌شۆ لسه‌ر باره‌گايێ په‌كه‌كێ ل شنگال هاته‌ ده‌نگ

قاسم شه‌شۆ لسه‌ر باره‌گايێ په‌كه‌كێ ل شنگال هاته‌ ده‌نگ

وشه‌:

فه‌رمانده‌ی هێزی پێشمه‌رگه‌ له‌ شنگال ڕای‌ گه‌یاند، دوای بۆردمانی توركیا بۆ سه‌ر ناوچه‌كه‌، په‌كه‌كه‌ ترسی لێ نیشتووه‌ و باره‌گاكانی خۆی داخستووه‌، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی حه‌شدی شه‌عبی هاوكارییان ده‌كات و مووچه‌یان پێ ده‌دات، ئاماده‌ نین شنگال چۆڵ بكه‌ن.

ئه‌مڕۆ سێشه‌م 21ی‌ كانوونی‌ دووه‌م، قاسم شه‌شۆ فه‌رمانده‌ی هێزی پێشمه‌رگه‌ له‌ شنگال بۆ “وشه‌” گوتی، دوای بۆردمانكردنی باره‌گاكانی په‌كه‌كه‌ له‌ شنگال مه‌ترسییه‌كی گه‌وره‌ لای په‌كه‌كه‌ و خه‌ڵكی شنگالیش دروست بووه‌ به‌جۆرێك په‌كه‌كه‌ باره‌گاكانی به‌دزیه‌وه‌ داناوه‌ و هیچ باره‌گای ئاشكرایان نه‌ماوه‌، چونكه‌ له‌ناوخۆیان میتی توركی هه‌یه‌ و هه‌واڵ به‌ توركیا ده‌دات.

گرنگه‌ چیتر په‌كه‌كه‌ له‌شنگال نه‌مینێت
ڕوونیشی‌ كرده‌وه‌، گرنگه‌ چیتر په‌كه‌كه‌ له‌شنگال نه‌مینێت و بكشێنه‌وه‌، بۆ ئه‌وه‌ی مه‌ترسی زیاتر له‌سه‌ر شنگال نه‌مینێت و توركیاش بوونی ئه‌وان نه‌كاته‌ بیانوو وخه‌ڵكیش بگه‌رێته‌وه‌ سه‌ر ماڵ و حاڵی خۆیان.

شه‌شۆ دووپات ده‌كاته‌وه‌ كه‌ هۆكاری‌ سه‌ره‌كی‌ خراپی‌ دۆخی‌ ته‌ناهیی شنگال په‌كه‌كه‌یه‌ و حه‌شدیش بووه‌ته‌ سه‌رچاوه‌ی‌ داهاتییان.

ئه‌وه‌ له‌كاتێكدایه‌ كه‌ پێشتر توركیا چه‌ندان جار سنووری‌ شنگال و باره‌گاكانی‌ په‌كه‌كه‌ی‌ بۆردمان كردووه‌ و به‌و هۆیه‌یشه‌وه‌ خه‌ڵكی‌ سڤیل بوونه‌ته‌ قوربانی‌.

مقالات ذات صله

الرد

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Copyright © 2018 by Lalish Media Network .   Developed by Ayman Qaidi.