كانونی یه‌كه‌م 10, 2019

Lalish Media Network

صحيفة إلكترونية يومية تصدر باشراف الهيئة العليا لمركز لالش الثقافي والاجتماعي في دهوك - كوردستان العراق

جێگرێ پارێزگارێ مووسل: لگەل حكوومەتا هەرێمێ و ناڤەند هەولێن چارەكرنا كێشا شنگالێ دده‌ین

جێگرێ پارێزگارێ مووسل: لگەل حكوومەتا هەرێمێ و ناڤەند هەولێن چارەكرنا كێشا شنگالێ دده‌ین
مووسڵ-KDP.info-

جێگری یەكەمی پارێزگای مووسڵ ڕایگەیاند، بوونی پەكەكە لە شنگال مەترسییەكی گەورەیە و خەڵك ناچار نییە بچێتە ژێر دەسەڵاتی ئەوان و ژیانی لە مەترسیدا بێت. گوتیشی، ئەوان مامەڵە لەگەڵ ئیدارەی ناشەرعیی شنگال ناكەن، لەگەڵ حكوومەتی هەرێم و ناوەند لەسەر ئەو بابەتە بەردەوام لە پەیوەندیدا دەبن و هەوڵ بۆ چارەكردنی ئەو كێشەیە دەدەن.

سیروان ڕۆژبەیانی، جێگری یەكەمی پارێزگای مووسڵ، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی دیار كرد: “مامەڵە لەگەڵ ئیدارەی ناشەرعیی شنگال ناكەین، چونكە هەر ئیدارەیەك لە دەرەوەی ئەنجومەنی پارێزگا و قەزاكان دروست كرابێت، شەرعیەتی نییە و لە ڕووی یاساوە باتڵە و ئێمە مامەڵەی لەگەڵ ناكەین، ئەو ئیدارەیەی كە بەناو لەو ناوچانە هەیە هۆكارە بۆ ئەوەی خەڵكی شنگال نەگەڕێنەوە، چونكە بوونی ئەو ئیداریە لەو ناوچەیە لە خاریجی ئیرادەی خەڵكی شنگال و دەوروبەری بووە.”

ڕۆژبەیانی دەشڵێ: “بوونی پەكەكە لە شنگال مەترسییەكی گەورەیە و خەڵك ناچار نییە بچێتە ژێر دەسەڵاتی ئەوان و ژیانی لە مەترسیدا بێت، بۆ ئەم مەبەستە لەگەڵ حكوومەتی هەرێم و ناوەند لەسەر ئەو بابەتە بەردەوام لە پەیوەندیدا دەبین، هەوڵ بۆ چارەكردنی ئەو كێشەیە دەدەین، بۆ ئەوەی ئیدارەی شەرعی و خەڵكی ناوچەكە بگەڕێنەوە شوێنی خۆیان”.

مقالات ذات صله

الرد

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Copyright © 2018 by Lalish Media Network .   Developed by Ayman Qaidi.