ئازار 28, 2024

Lalish Media Network

صحيفة إلكترونية يومية تصدر باشراف الهيئة العليا لمركز لالش الثقافي والاجتماعي في دهوك - كوردستان العراق

چیرۆکی ژینا ئەمینی؛ شێوازی گیانلەدەستدان و کاردانەوەکانی

چیرۆکی ژینا ئەمینی؛ شێوازی گیانلەدەستدان و کاردانەوەکانی

رووداو دیجیتاڵ:
 
نزیکەی 20 رۆژە لە بەشێک لە شارەکانی ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان دژی شێوازی گیانلەدەستدانی ژینا ئەمینی و باڵاپۆشیی ناچاری، خۆپێشاندان و ناڕەزایەتیی خەڵک بەڕێوەدەچێت، ژنان بە درووشمی “ژن، ژیان، ئازادی” داوای ئازادییە تاکەکەسییەکان دەکەن. 
ژینا ئەمینی، کچە کوردی دانیشتووی سەقزی رۆژهەڵاتی کوردستان کە تەمەنی 22 ساڵ بوو، لە زانکۆی ورمێ وەرگیرا بوو، پێش دەستپێکردنی دەوام لەگەڵ براکەی لە تاران بە نیازبوون سەردانی کەسوکارەکانیان بکەن، بەڵام بەگوتەی کەسوکاری، لە کاتی گەڕانەوەی لە وێستگەی میترۆی شەهید حەققانی، پۆلیسی رەوشتی تاران پێی دەڵێن: سەرپۆشەکەت تووند بکەوە. 
عیرفان ساڵح، ئامۆزای ژینا ئەمینی دەڵێت، “جلێکی زۆر ئاسایی لەبەردابوو، هەر ئەو جلەبوو کە هەموو ژنانی ئێران لەبەری دەکەن، مانتۆیێک، شاڵێک بەبەر سەرییەوەبوو، جلێکی زۆر ئاسایی و ئەو جلەی کە ئێران خۆی باوەڕی پێی هەیە هەر ئەو جلەی لەبەردابوو، شتێکی تایبەت و جیاوازی لەبەردا نەبووە”.
بەگوتەی شایەتحاڵان، دەمەقاڵێ لەنێوان پۆلیسی رەوشتی تاران و ژینا روودەدات، پۆلیس رایدەکێشنە نێو مینی پاسێک و دەیگوازنەوە بنکەی پۆلیسی رەوشت لە شەقامی وەزیرانی تاران. شایەتحاڵان دەڵێن، بەدەم رێگەوە، گورزێک بەر سەری ژینا کەوتووە.
عیرفان ساڵح، ئامۆزای ژینا ئەمینی باس لەوەش دەکات، “لەو کاتەی کە لە سەری دەدەن بە باتۆم، دەکەوێتە سەر زەوی، هاوار دەکەن دەڵێن ئەو کەسە حاڵی خراپبووە و دەمرێت…”
س.س

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

مقالات ذات صله

الرد

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Copyright © 2021 by Lalish Media Network .   Developed by Ayman qaidi