نیسان 20, 2024

Lalish Media Network

صحيفة إلكترونية يومية تصدر باشراف الهيئة العليا لمركز لالش الثقافي والاجتماعي في دهوك - كوردستان العراق

حکوومەتا هەرێما كوردستانێ لژنەیەکا دى بۆ ب جینۆساید ناساندنا تاوانێن داعش دێ دروست كت

حکوومەتا هەرێما كوردستانێ لژنەیەکا دى بۆ ب جینۆساید ناساندنا تاوانێن داعش دێ دروست كت

باسنيوز:

گوتەبێژى حکوومەتى هەرێمى کوردستان ڕایگەیاند کە لیژنەى باڵاى ناساندنى تاوانەکانى داعش بڕیاری داوە به‌ دروستکردنى لیژنەیەکى دیکە تا لەسەر ئاستى باڵا، تاوانەکان بخاتە ڕوو، هەروەها هەنگاوى خێرا بنێ بۆ دروستکردنى دادگایەک بۆ دادگاییکردنى سەردانى داعش.

ئەمڕۆ ٢٦/٧/٢٠٢١ لە دیوانى وەزارەتى ناوخۆ، لیژنەى باڵاى ناساندنى تاوانەکانى داعش کۆبوونەوە و دواى کۆبوونەوەکە، د. جووتیار عادل، وتەبێژى حکوومەتى هەرێمی كوردستان لە کۆنگرەیەکى ڕۆژنامەنووسیدا رای گه‌یاند: ئێمە بڕیارى دامەزراندنى دادگاییەکمان داوە بۆ دادگایکردنى سەرانى داعش و کۆمەڵگەى نێودەوڵەتى هاوکاریمان دەکات، ئامانجیش گێڕانەوەى مافى ئەوانەیە کە تیرۆرستانى داعش تاوانى بەرامبەر ئەنجام داون.

باسی لەوەش کرد: بەڵگەى زۆرمان لەبەردەستە و بەردەوامیش لە کۆکردنەوەى بەڵگەى پێویست بۆ دادگاکە.

د. جووتیار عادل، لەبارەى بڕیارەکانى حکوومەت بۆ ڕیگری لە تەشەنەى زیاترى ڤایرۆسی کۆرۆنا، باسی لەوەکرد کە سبەى سێشەممە لیژنەى باڵاى بەرەنگاربوونەوەى ڤایرۆسی کۆرۆنا کۆدەبێتەوە و دوای خوێندنه‌وه‌ی ڕاپۆرتى وەزیری تەندروستى، گفتوگۆ ده‌كرێ و بڕیاری گونجاو ده‌درێ.

لەبارەى پڕۆژە یاساى بودجەى هەرێمی كوردستنایش، جووتیار عادل گوتى: پڕۆژەکە ئامادەیە و هەندێک سەرنج و تێبینى لەسەرە، دواى ئەو تێبینی و سەرنجانە، ئاڕاستەى پەرلەمانى کوردستان دەکرێت.

لەبارەى هەڵمەتى دەستبەسەرداگرتنى ئۆتۆمبێلى بێسەرەتا و مۆڵەتى بێچەکیش، کە لە پارێزگاى سلێمانى و ئیدارەکانى ڕاپەڕین و گەرمیان بەڕێوە دەچێت، جووتیار عادل گوتى: هەر هەنگاوێکى دامەزراوەکانى حکوومەت دەیدات لەپێناو سەقامگیری و چەسپاندنى یاسا گرنگى خۆی هەیە و سەرۆکایەتى ئەنجوومەنى وەزیران پشتیوانى دەکات.

جوتیار عادل گوتیشی ئەو گرژی و ئاڵۆزییانەی لەسەر سنوورەکانی هه‌رێمی کوردستان و تورکیا دروست دەبن، هۆکارەکەی دیارە، بۆیە داوا لە چەکدارانی پارتی کرێکارانی کوردستان دەکەین ئەو ناوچانە چۆڵ بکەن بۆ ئەوەی بیانوی تۆپباران و سنووربەزاندن نەدەنە دەست تورکیا.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

مقالات ذات صله

الرد

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Copyright © 2021 by Lalish Media Network .   Developed by Ayman qaidi