ئازار 29, 2024

Lalish Media Network

صحيفة إلكترونية يومية تصدر باشراف الهيئة العليا لمركز لالش الثقافي والاجتماعي في دهوك - كوردستان العراق

ئەنجوومەنێ وەزیران چەند بڕیار بۆ وەزارەت و فەرمانبەران دەركرن 

ئەنجوومەنێ وەزیران چەند بڕیار بۆ وەزارەت و فەرمانبەران دەركرن 

باسنيوز:

ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، بەمەبەستی کەمکردنەوەی رۆتین و رێکخستنی ئەو نووسراوانەی لەلایەن وەزارەت و دامودەزگاکانی حکوومەت ئاراستەیان دەکرێت، چەند بڕیارێکی بۆ وەزارەتەکان دەرکرد، كە بەشێكیان پەیوەندییان بە فەرمانبەرانەوە هەیە.

بەپێی نووسراوێکی سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی وەزیران، کە وێنەیەکی دەست (باسنیوز) كەوتووە، تێیدا ئەوە خراوەتە ڕوو، “بە رەچاوکردنی بارودۆخی دارایی هەرێم و رێکخستنی میلاکات و خەرجییەکان و كەمكردنەوەی خەرجییەكان، پێویستە هەموو لایەک پابەندی ئەوە بن، ئەو جۆرە نووسراوانەی ناوەڕۆکەکەی ئەم باباتانەی خوارەوە لەخۆ دەگرێت، ئاراستەی ئەم سەرۆکایەتییەی نەکەن.”

جەختیش کراوەتەوە، کە بەپێچەوانەوە، نووسراوەکان لە وەرگرتەی ئەنجوومەنی وەزیران وەرناگیرێن و بۆتان دەگەڕێندرێنەوە.

ئاماژە بەوەش كراوە، نووسراوی دامەزراندنیان بۆ نەنێردرێت، تا ئەوکاتەی لە چوارچێوەی یاسای بودجەی ساڵانەدا لەلایەن ئەنجوومەنی راژە رێک دەخرێت.

ئەوەش خراوەتە ڕوو: “نابێت داواكاریی گەڕاندنەوەی فەرمانبەران بۆ راژەی سەربازی و شارستانی، بۆیان بنێردرێت، تەنیا ئەو فەرمانبەرانە نەبێت، کە بەهۆی حوکمی دادگا، یان دۆسیەیەکی دادوەرییەوە لە راژە دادەبڕێن.”

ئەنجوومەنی وەزیران جەختیشی كردووەتەوە: “گواستنەوەی راژە و تەنسیبکردنی فەرمانبەران لەدەرەوەی هەرێم بۆ دامودەزگاکانی هەرێم و گواستنەوەی راژە بۆ سەر میلاكی وەزارەتی خوێندنی باڵا و پەروەردە بۆیان نەنێردرێت و گواستنەوەی فەرمانبەران لە یاسای خزمەتی سەربازی بۆسەر یاسای خزمەتی شارستانی و بەپێچەوانەشەوە راگیراوە.”

ئاماژە بەوەش كراوە، هیچ نووسراوێكی درێژکردنەوەی ماوەی خزمەتی ئەو فەرمانبەرانەیان بۆ نەنێردرێت، كە تەمەنی یاساییان تەواو کردووە، جگە لەو حاڵەتانەی پێویستن، ئەویش ماوەی ساڵێك یان بۆ سێ ساڵ.

هەروەها لە نووسراوەكەدا باسی ئەوەش كراوە، نووسراوی هاوكارییان بۆ نەكرێ، تەنیا داواكاریی چارەسەری چاندنی جگەر وەردەگیرێت.

چەند خاڵێكی دیكەش هاتوون، كە وەرناگیرێن، لەوانە : “تەرخانکردن و نوێکردنەوەی رەزامەندی و گواستنەوەی زەویی نیشتەجێکردن و نووسراوەکانی تایبەت بە قەرەبووکردنەوە، کە وەزارەت و دامودەزگاکانی هەرێم لێی بەرپرسیار نین و کڕینی ئۆتۆمبێل بۆ بەکارهێنانی تایبەتی و بەرزكردنەوەی پلەی فەرمانبەران بەدەر لە رێنوێنییەكان و ئەو نووسراوانەی لەلایەن بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەكان بۆ ئەنجوومەنی وەزیران دەنێردرێن، وەرناگیرێن.“

ئەنجوومەنی وەزیران جەختی كردووەتەوە، هەر بابەتێك، كە لەو بڕیارانەدا هەبێت، ئەوا لە لایەن كارگێڕیی ئەنجوومەنی وەزیران وەرناگیرێن و كاریان لەسەر ناكرێت.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

مقالات ذات صله

الرد

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Copyright © 2021 by Lalish Media Network .   Developed by Ayman qaidi